ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی
Amir.Abdolahpur@gmail.com
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

زۆربەی نەتەوەکانی سەر گۆی زەوی حەماسەیەکیان هەیە کە شانازی پێوە دەکەن. یۆنانییەکان ئیلیاد و ئۆدیسەیان هەیە، ڕۆمیەکان ئەنئید، و ئینگلیسیەکان ڕۆمیۆ و ژولیەت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی مەم و زینی ئەحمەدی خانی حەماسەی نەتەوەیی کوردان دەکەین.
پاڵپشتی ئابووری: دارادنیت
نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور
دیزاینی تکنیکی و دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە
وێنەکێش: نارین فەرەجی
کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی
موزیک: پەروین چاکار (نەورۆزی 1979- لۆ شڤانۆ- ئای دیلبەرێ- قیمیل)
سەرچاوەکان
مەم و زین، ئەحمەدی خانی، لەگەڵ دەقی سۆرانی هەژار موکریانی، چاپی مانگ
پوختەیەکی چێرۆکی مەمێ ئالان و مەم و زینی خانی، شێرکۆ هەژار، 2019
مەم و زینی ئەحمەدی خانی و دەوری وی لە دەرکەوتنی وشیاریی نەتەوەیی کوردیدا، مارتین ڤان بڕانسۆن، لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی
مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی یەکەم، د مارف خەزنەدار، چاپی ئاراس
گفتارهایی در خاستگاه ناسیونالیسم کرد، گردآورنده عباس ولی، ترجمه مراد روحی، نشر چشمه، چاپ دوم
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
ئەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە فرانتس کافکا، ڕۆمانی دادگایی و خەون بینین. فرانتس کافکا (1883-1924) ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسی چیکی بوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم دادەنرا. کافکا نووسینی ڕۆمانی دادگایی لە نێوان ساڵی 1914 بۆ 1915 دەس پێ کرد. کەسایەتی سەرەکیی ڕۆمانەکە ناوی "جۆزیف کا"یە کە لە بەیانی سێیەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونیدا دەستگیر دەکرێت و لە بەردەم دادگایییەکی نەناسراو دادگایی دەکرێت. ڕۆمانەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1925 لە دوای مردنی کافکا، لەلایەن ماکس بروودی هاوڕێیەوە بڵاوکرایەوە. هەندێ لە توێژەران لایان وایە کە ڕۆمانی دادگایی وەکوو "خەونێک" وایە؛ هەر بەو
پێیە بە کورتی باسی ئەوە دەکەین کە مرۆڤەکان بۆ خەون دەبینن و کافکا بۆ بەردەوام کێشەی لەگەڵ خەو هەبوو؟
نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور
دیزاینی تکنیکی و دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە
کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی
موزیک: ڕەشۆ
سەرچاوەکان
نامەکانی کافکا، ماکس بڕوود
محاکمه، فرانتس کافکا، علی اصغر حداد
ئەو کتێبانەی ژیانیان گۆڕیم، فەرهاد پیرباڵ، ماڵی وەفایی
لێکدانەوەی خەونەکان، زیگمۆند فرۆید، ئاوات ئەحمەد، دەزگای سەردەم
پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب لە حامی باش
Telegram: https://t.me/Radyokiteb
Instagram: Radyo_kiteb
X: Radyokiteb
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
ڕۆمانی بێگانە بۆ کتێبخۆر و کوردزمانەکان کتێبێکی بێگانە نییە. بەرهەمێکی گرینگ و کلاسیکی سەدەی بیستە. ئەلبێر کامۆ (1913-1960) لە سۆنگەی فەلسەفەی بوونگەرایان بوو گەر چی خۆی هیچ کاتێ ئەوەی پشتڕاست نەکردەوە. نهیلیست یان پووچی خواز بوو؛ لە هەر شوێنێ وتارێک لەسەر نهیلیسم بنووسرێت یادێکیش لە کامۆ دەکەن. هەر وەک هاوڕێکان و دوژمنانی تێکڕا دەڵێن ویژدانی نەسرەوتووی سەدەی ئێمە بوو. کامۆ بەردەوام هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی بۆ هەر کێشەیەک لە سۆنگەی ویژدانەوە بوو و هەر ئەو فەلسەفەی تا کۆتا ساتەکانی ژینی خۆی بۆ پاک کردنەوەی ڕاستی و دروستی لە پیسی و هەڵەبوون ڕاگرت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی ئەلبێر کامۆ، مردن و بێگانە دەکەین.
نووسەر پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور
دابەش کردنی تکنیکی دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە
کاوێر: سیاوەش ئیبڕاهیمی
موزیک: چۆپی فەتاح
سەرچاوە
بێگانە: ئەلبێر کامۆ- وەرگێڕانی موحسین ئەحمەد عومەر
Telegram: https://t.me/Radyokiteb
Instagram: Radyo_Kiteb
X: Radyokiteb
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
شکسپێر و هاوڕێیان نێوی کتێبفرۆشییەک لە کەناری چەپی چۆمی پاریسە. ئەو شوێنە لە ساڵی ١٩١٩ لە لایان سیلڤیا بیچ بنیات نراوە. کاتێ ئاڵمانی نازی لە ساڵی ١٩٤١ فەرانسای داگیر کرد ئەو کتێب فرۆشییە بۆ هەتا هەتایی داخرا. جۆرج ویتمن لە ساڵی ١٩٥١ کتێب فرۆشییەکی بە نێوی لو میستراڵ کردەوە. وەکوو ئەمەگ ناسییەک بۆ کتێبفرۆشی شکسپێر و هاوڕێیان نێوی ئەویان لەسەر خۆیان دانا. ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب چیرۆکی کتێبخانەی شکسپێر و هاوڕێیانە.
نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور
موزیک: تارا مەمەدۆڤا
پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب لە حامی باش
سەرچاوەکان:
ڕۆمانی شکسپێر و هاوڕێیان نووسەر جێرمی مێرسێر
Sylvia beach and the last generation: A history literary Paris in the twenties and thirties by Noel Riley Fitch
Telegram: https://t.me/Radyokiteb
Instagram: Radyo_kiteb
X |Twitter: Radyokiteb
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
شازادە بچکۆلە لە ساڵی ١٩٤٣ لە ئامریکا لە گەرمەی شەڕی دووهەمی دونیاگرەوە و بە زمانی فەرەنسی بڵاو کراوەتەوە. ئەو کتێبە بە باشترین و گرینگ ترین کتێبی زمانی فەرەنسی لە سەدەی ٢٠ ناسراوە. لە ئەدەبیاتی گەلانیش دا لە ڕێژەی دە کتێبی گرینگی دونیایە. زۆربەی ساڵان بەینی یەک میلیۆن بەرگی لێ دەفرۆشرێ. دوای کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکان ئینجیل، شازادە بچکۆلە زۆرچاپ کراوترین کتێبی دونیایە. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب شازادە، کوڕە بچکۆلەیەکی خوێن شیرین دەناسین و دەمانهەوێ بزانین بۆچی ڕۆژێک وڵات جێ دێڵێ و ڕێگای دەکەوێتە هەسارەی زەوی
موزیک:
فرمێسک حافز (هەنگاوی تو- لە خۆ باش بنێرە- تەوار)
پاڵپشتی ڕادیۆ کتێب لە حامی باش
__________
Telegram: https://t.me/Radyokiteb
Instagram: Radyo_kiteb
X |Twitter: Radyokiteb
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
ئەڵقەی خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریای پادکەستی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریای ئێرنێست هەمینگوەی کە بێ شک سرنج ڕاکێش ترین ڕۆمانی دونیایە. باس کردن لەو ڕۆمانە دەلاقەیەکیش دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە ئاسۆیەکی دوورەدەست لەگەڵ ژیانی نووسەر بە سەر گریمانە باوەکانی خۆکوشتن دا بێینەوە و گفتوگۆی لەسەر بکەین
موزیک:
قادر دیلان- فریشتە
سامڕەند فەقێ زادە- هیوا
مەم ئارارات- بیرانین
محەممەد ئاکباش- نینێ
مستەفا دادر موکری- گەلۆ
دەتوانن بە ناونیشانی پادکەستی ڕادیۆ کتێب لە سۆشیاڵ میدیا بماندۆزنەوە
Instagram:radyo_kiteb
X:radyokiteb
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
ئەحلام مەنسوور ڕۆمانی ئەڵوەنی لە ساڵی ١٩٧٩ نوویساندووە. ئەڵوەن باسی پەیوەندی لایەنە پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگای کوردەوارییە. ئەڵوەن بۆتە بیانوویەک تا لەو ئەڵقەیە بە خۆمان دا بێینەوە و نەریتەکانی کۆمەڵگا لە ئاستێکی دووانەی ژن و پیاودا لێک بدەینەوە.
دیزاینی ڕووبەرگ: فریا مستەفانژاد
:موزیک
ڕۆژدا
مەرزیە فەریقی
خەجێ هەردەم- چاوکەن
مەریەم ئیبراهیم پوور- وەرە یارم
کانی و کیژان ئیبراهیم خەیات- کۆنسێرتی هۆڵی گەورە لە سلێمانی
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
دەوروبەری 300 میلیۆن کەس لە دونیا لەگەڵ خەمۆکی بەرەوڕوو بوونەتەوە. خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونی گرینگی جێگای لێوردبوونەوەیە. بە پێی توێژینەوەکان، هۆی سەرەکی خۆکوشتن لە دونیا خەمۆکییە. خەمۆکی لە سەر فکرەکانی ئێمە، ڕەفتار و هەستەکان کاریگەرە. کەسی خەمۆک توانای بەڕێوەبردنی کارەکانی نەماوە و وەکوو پێشوو ناتوانێ چێژ لە شتە ئاساییەکانی ژیان وەربگرێ. لەم ئەڵقەیە باسی خەمۆکی و لێکەوتەکانی دەکەین
موزیک: تەوژمی بیرەوەرییەکان- سامڕەند فەقێ زادە
بە ئاسمانەوە- سەید ڕەحیم قوڕەیشی
دەتوانن بە ناونیشانی ڕادیۆ کتێب لە ئەپەکانی بڵاوکەرەوەی پادکەست و سۆشیاڵ میدیا بماندۆزنەوە
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
شەوئاوێزی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەیەکی دۆستانەیە. لە شەوئاوێزی ئەم جارە باسی نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش و نووسین لە تۆڕی ئینتەرنێت دەکەین. هەروەها باسی دەنگێک دەکەین کە غەم و پەژارەیەکی زۆری هەیە
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
زۆر کەس پێیان وایە کە مامۆستا هێمن هەر تەنیا شاعیرێکە و بەس. بەڵام هێمن هەم شاعیرێکی سیاسی بوو و هەم سیاسیەکی شاعیر هەمیش تێکۆشەرێکی گەلخوازی بیرخاوێن بوو. هێمن کۆڵنەدەرێکی دڵبازی نیشتمان و ئاشق و سەوداسەری کوردایەتی بوو، پێداهەڵدەری جوانی و ژیان. تا بڵەی ڕووح سووک، دڵناسک و میهرەبان بوو، قسەخۆش و حازر جواب و نوکتەزان. لەم بەشەی ڕادیۆ کتێب باسی شاعیری نەتەوەیی گەل دەکەین، سەید محەممەدئەمین شێخەلئیسلامی موکری ناسراو بە هێمن. 1921-1986
دەنگی میوان: پرۆفیسۆر جەعفەر شیخەلئیسلامی
دیزاینی ڕووبەرگ: فریا مستەفانژاد
موزیک
مستەفا دادار موکری- شینی هێمن
شڤان پەروەر- کوردم ئەمن
مەرزیە فەریقی- عەزیزم
ناسر ڕەزازی- دێم و دێم
دەستەی موزیکی کامکاران- وەرە یارم
جوان حاجۆ- دووری
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
ناتالیا گینزبورگ ژنەنووسەری ئیتاڵی دەڵێ گەر ڕاستە دەڵێن سەردەمی ڕۆمان بەسەر چووە و ڕۆمان مردووە وا باشترە حەموومان لەبەرگەورەیی دوایین ڕۆمانی دونیا سەر دابخەین و سڵاوێکی گەورەی لێ بکەین. باسی ئەڵقەی ئەو جارەی ڕادیۆ کتێب، ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی لە نووسینی گابریەل گارسیا مارکیزە
موزیک
. ڤیکتۆر خارا
. پابلۆز گالینازوز
. پەروین چاکار
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
لەم ڕۆمانەدا قسە لە ئازادی و نرخەکەیەتی، قسە لە توڕەیی مێژووە، قسە لە ئێستایەکە فریومان دەدات، باس و پرسیاری شوناسە، بە زمانێکی ڕوون و بە پەخشانێکی شاعیرانە بەختیار عەلی چیرۆکەکەی دەگێرێتەوە. جارێک گاڵتەچییانە و جارێک پڕ حەسرەت، جارێک سووکەڵە و جارێک سەنگین 'جەمشید خانی مامم کە هەمێشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد' چیرۆکی جەمشیدخانە کە لەگەڵ با دەفڕێت
موزیک:مستەفا دادار موکری
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
یەکێک لە کارەساتە هەرە گەورە و خوێناوییەکانی مێژووی کوردستان کە پاش دابەشکرانی ئەو وڵاتە لە نێوان عوسمانی و سەفەویدا ڕووی داوە گەمارۆدان، بەرخۆدان و گیرانی قەڵای دمدمە. شەهید بوونی ئەمیرخانی برادۆست وهاوپەیمانان و دۆستانی ئەو سەردارە مەزنەی کورد بەشێکی سەرنج ڕاکێشی مێژووی کوردستانە. بەڵام قەڵای دمدم چۆن قەڵایەکە و لەکۆ بنیات نراوە؟ بۆچێ لەسەر قەڵای دمدم شەڕ کراوە و بۆ بەرخۆدانی قەڵای دمدم گرینگە ؟ قەڵای دمدم لە ئەدەبیاتی کوردی دا چۆن پیشان دراوە؟ ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێبی قەڵای دمدم لە نووسینی عەرەب شەمۆ.
دەنگەکان:حەمەدی بەیتان، هۆمەر دزەیی
موزیک: فۆلکلۆر
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە چیرۆکی کتێبی هەزار و یەکشەوە. کتێبێکی لەمیژینە کە نووسەرەکەی ئاشکرا نییە
دنگەکان:فەرهاد پیرباڵ،موژگان شاموحەممەدی
موزیک:ڕیمیسکی کۆرساکۆڤ، ئوم کلسووم، هانی موجتەهیدی
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
لەم ئەڵقەیە باسی حەسار و سەگەکانی باوکم یەکەمین کورتە ڕۆمانی شێرزاد حەسەن دەکەین و ئاوڕێک لە تیۆرییەکانی دەروونشیکاری لەسەر گرێپووچوکەی ئۆدیپ دەکەین. هەروەها یادی بەیتۆجان، هونەرمەندی گەورەی کورد سەوز ڕا دەگیرین.
،دەنگەکان: بەیتۆجان، فەرهاد پیرباڵ، شێرزاد حەسەن (شێرۆ)
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
تا دایکی وەتەن دیل و یەخسیرە
دڵتنەگ و خەمبار بەشیر موشیرە
ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە گۆڕغەریبێک کە لەسەر ڕۆشەنبیرانی سەردەمی خۆی زۆر کارتێکەر بووە
دەنگەکان: د کەمال فواد، پ جەمال نەبەز، پ عیزەددین ڕەسول
عوود: ڕەحیم ئەلحەج
ئاواز: ئاراس ئاژەند
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
سیگمۆند فرۆید بنیات نەری بیرۆکەی دەروونشیکاری ئێستاش سەت ساڵ دوای مردنی لە ڕیزی یەکەمین و ناسیاوترین دەروونناسەکانی دونیایە کە لە 1856 لە فرایبێرگ کە دەبێتە مۆراڤیا لە وڵاتی چێکی ئێستا لە ماڵباتێکی جولەکەی .
بازرگانی خووری هاتۆتە دونیا
ئەڵقەی ئەم جارەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ژیانی سیگمۆند فرۆید و کتێبە ناوازەکەی
دەنگەکان: ئەمیر و ئاراس
دودوک: ژیوان گاسپاریان
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
گەر بمانهەوێ تەنیا 10 ڕۆمان بە کەسێک بناسێنین تا لە ئەدەبیاتی کوردی تێ بگات بێشک یەکێ لەوان بە دڵنیاییەوە ژانی گەل لە نووسینی ئیبراهیم ئەحمەدە
ئەم ڕۆمانە ساڵی 1956 نووسراوە و شاکارێکی ئەدەبی بێ وێنەیە
ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بەو ڕۆمانە
دەنگەکان: ئەمیر عەبدوڵڵاپوور (پادکەستێر)، فەرهاد پیرباڵ (دەسپێک)، مام جەلال تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد.
عوود: هۆمایوون عەزیزی
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
کتێبی ئەو جارەمان کە پێکەوە باسی لێوە دەکەین کتێبی سەدەیەک خەبات لە پێناوی زمانی کوردی دا تیۆری، سیاسەت و ئیدەلۆژیییە کە ساڵی 2015 لە بنکەی ژین لە سلێمانی چاپ کراوە. کاک ئەمیر حەسەنپوور نووسەری کتێبەکە کاتێ خەریکی ئامادە کردنی تێزی دوکترای خۆی دەبێ بۆ تێزەکەی چاوپێکەوتنێک دەکا لەگەڵ ڕیفۆرمێری بەنێوبانگی زمانی کوردی پرۆفیسۆر تۆفیق وەهبی لە ساڵی .1976
هاوڕیان تکایە لە بۆچوون و پێشنیارەکانتان بێ بەریمان مەکەن!
لینکی گوگڵداکی ئەم ئاڵقەیە: https://docs.google.com/document/d/1N_lZumY1RIG78Pxa590AF9K2FpDh2O30sNmocNPbye8/edit?usp=sharing
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
زۆر یەک لە ئێمە دۆن کیشۆتمان وەکوو کتێبێکی پێکەنینی خوێندۆتەوە بەڵام داستایێفسکی دۆن کیشۆتی پێ خەم بارترین و پڕ لە خەفەت ترین کتێبی دونیایە. هەبوونی ئەو هەمۆ بیروباوەڕە جیاوازە وای لە منیش کرد کە بەشی دووی پادکەستی ڕادیۆ کتێب تەرخانی شاکاری سێروانتس واتە دۆن کیشۆت بکەین.
کارە ئەدەبییەکانی عەبدوڵڵا کەوسەری وەرگێری فارس لەسەر ئامریکای لاتین تیشکی هاویشتۆتە سەر ئەم بەشە.
دۆن کیشۆت لە نووسینی سێرڤانتیس و وەرگێرانی ئەحمەد قازی
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.