ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی
Amir.Abdolahpur@gmail.com
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

ئەڵقەی خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریای پادکەستی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریای ئێرنێست هەمینگوەی کە بێ شک سرنج ڕاکێش ترین ڕۆمانی دونیایە. باس کردن لەو ڕۆمانە دەلاقەیەکیش دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە ئاسۆیەکی دوورەدەست لەگەڵ ژیانی نووسەر بە سەر گریمانە باوەکانی خۆکوشتن دا بێینەوە و گفتوگۆی لەسەر بکەین
موزیک:
قادر دیلان- فریشتە
سامڕەند فەقێ زادە- هیوا
مەم ئارارات- بیرانین
محەممەد ئاکباش- نینێ
مستەفا دادر موکری- گەلۆ
دەتوانن بە ناونیشانی پادکەستی ڕادیۆ کتێب لە سۆشیاڵ میدیا بماندۆزنەوە
Instagram:radyo_kiteb
X:radyokiteb