ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی
Amir.Abdolahpur@gmail.com
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

زۆر کەس پێیان وایە کە مامۆستا هێمن هەر تەنیا شاعیرێکە و بەس. بەڵام هێمن هەم شاعیرێکی سیاسی بوو و هەم سیاسیەکی شاعیر هەمیش تێکۆشەرێکی گەلخوازی بیرخاوێن بوو. هێمن کۆڵنەدەرێکی دڵبازی نیشتمان و ئاشق و سەوداسەری کوردایەتی بوو، پێداهەڵدەری جوانی و ژیان. تا بڵەی ڕووح سووک، دڵناسک و میهرەبان بوو، قسەخۆش و حازر جواب و نوکتەزان. لەم بەشەی ڕادیۆ کتێب باسی شاعیری نەتەوەیی گەل دەکەین، سەید محەممەدئەمین شێخەلئیسلامی موکری ناسراو بە هێمن. 1921-1986
دەنگی میوان: پرۆفیسۆر جەعفەر شیخەلئیسلامی
دیزاینی ڕووبەرگ: فریا مستەفانژاد
موزیک
مستەفا دادار موکری- شینی هێمن
شڤان پەروەر- کوردم ئەمن
مەرزیە فەریقی- عەزیزم
ناسر ڕەزازی- دێم و دێم
دەستەی موزیکی کامکاران- وەرە یارم
جوان حاجۆ- دووری