ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی
Amir.Abdolahpur@gmail.com
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

جۆردن پیتەرسۆن پرۆفیسۆری دەروونناسی لە وڵاتی کەنەدایە. لە ساڵی ٢٠١٨ کتێبی "١٢ یاسای ژیان"دا: دژەهێزی ئاژاوەی بڵاو کردەوە. هەر یاسایەک باسی ڕاستییەکی ژیان دەکا و بە زۆر بابەتی فرەڕەهەندی ئایینی، بیردۆزی و پەرەسەندن بارگاوی کراوە. ئەم کتێبە لە مانگی مەی ٢٠٢٣دا لە لیستی زۆرفرۆشترین کتێبەکانی وڵاتانی کەنەدا، ئامریکا و بەریتانیادا بووە.
نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور
دابەش کردنی تکنیکی دەنگ: دانیاڵ ئەنوەری
کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی
پاڵپشتی ئابووری: چێژی شەترەنج (محەممەد شامورادی)
موزیک: برووسکە بەند
سەرچاوەکان:
12 Roles for Life by Jordan Peterson
_______________________________
Jordan Peterson profesorê psîkolojiyê ye li welatê Kanadayê. Di sala 2018an de pirtûka 12 Qaîdeyên Jiyanê: Dijberê Kaosê belav kir. Her qaîdeyek behsa rastiyeke jiyanê dike û bi gelek mijarên pir alî yên olî, ramanî û pêşketinê barkirî ye. Ev pirtûk di meha Gulanê ya 2023an de di lîsteya pirtûkên herî zêde firotî yên welatên Kanada, Amerîka û Brîtanyayê de bû.
Nivîskar û podkaster: Emîr Ebdulapûr
Dabeşkirina teknîkî ya deng: Daniyal Enwerî
Kawêr: Siyaveş Rehimî
Piştgiriya aborî: Çêjî Şetrenj
Mûzîk: Birûske Bend