ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی
Amir.Abdolahpur@gmail.com
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

شکسپێر و هاوڕێیان نێوی کتێبفرۆشییەک لە کەناری چەپی چۆمی پاریسە. ئەو شوێنە لە ساڵی ١٩١٩ لە لایان سیلڤیا بیچ بنیات نراوە. کاتێ ئاڵمانی نازی لە ساڵی ١٩٤١ فەرانسای داگیر کرد ئەو کتێب فرۆشییە بۆ هەتا هەتایی داخرا. جۆرج ویتمن لە ساڵی ١٩٥١ کتێب فرۆشییەکی بە نێوی لو میستراڵ کردەوە. وەکوو ئەمەگ ناسییەک بۆ کتێبفرۆشی شکسپێر و هاوڕێیان نێوی ئەویان لەسەر خۆیان دانا. ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب چیرۆکی کتێبخانەی شکسپێر و هاوڕێیانە.
نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور
موزیک: تارا مەمەدۆڤا
پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب لە حامی باش
سەرچاوەکان:
ڕۆمانی شکسپێر و هاوڕێیان نووسەر جێرمی مێرسێر
Sylvia beach and the last generation: A history literary Paris in the twenties and thirties by Noel Riley Fitch
Telegram: https://t.me/Radyokiteb
Instagram: Radyo_kiteb
X |Twitter: Radyokiteb