ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی
Amir.Abdolahpur@gmail.com
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

کافکا لە کەنار دەریا (بە ژاپۆنی: 海辺のカフカ، یوومیبێ نۆ کافکا) ڕۆمانێکی نووسەری ژاپۆنی، ھاروکی موراکامییە، یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بە ژاپۆنی بڵاو بوویەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ وەرگێڕدرا سەر زمانی ئینگلیزی، وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی لە پێرستی ١٠ باشترین کتێبەکانی ساڵی ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بووە و خەڵاتی خەیاڵی جیھانی لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدەست ھێناوە. ئەم ڕۆمانە چیرۆکی دوو کەسایەتی جیاواز دەگێڕێتەوە، یەکیان، کوڕێکی ١٥ ساڵەیە، کە لەدەست باوکە دڵڕەقەکەی لە ماڵێ ڕا دەکات بەشوێن دایک و خوشکەکەیدا دەگەڕێت؛ تا نەیدۆزنەوە ناوی خۆی دەگۆڕێت و خۆی بە ناوی کافکا، خۆشەویسترین نووسەری دەناسێنێت. چیرۆکی دووھەم پیاوێکی پیر بە ناوی ناکاتا، کە لە مناڵییەوە بەھۆی ڕووداوێک توانای بیرکردنەوە و ھۆشی لەدەست داوە، ھەروەھا ناتوانێت بنووسیت و بخوێنیتەوە بەڵام بەپێچەوانەوە توانای قسەکردن لەگەڵ پشیلەکانی ھەیە.
نووسەر: دانیاڵ ئەنوەری، ئەمیر عەبدوڵاپوور
پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور
دابەش کردنی تکنیکی دەنگ: دانیاڵ ئەنوەری
کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی
موزیک: یەدێ شاکری
Kafqa li kêliya deryayê (bi japonî: 海辺のカフカ، Yûmîbê no Kafqa) romanek nivîskarê japonî, Harukî Murakamiiyê ye, cara yekem li sala 2002 bi japonî belav bûye û dûre li sala 2005 wergerîya ser zimanê inglîzî, wergerîya inglîziya wê li lîsteya 10 baştirîn pirtûkên sala 2005 li rojnameya Nîwyork Taimsda bûye û xelata xeyalê cîhanî li sala 2006 bi destxistiye. Ev roman çîroka du kesayetiyên cûda vedibêje, yekîya wan, kurek 15 salî ye, ku ji destê bavê xwe yê dilreş li malê reve dike peyra dayîk û xwişka xwe digere; ta neyêdozînewe navê xwe diguhêre û xwe bi navê Kafqa, xweşewitirîn nivîskarê ku nasînê dinasîne. Çîroka duyemîn pîrekek bi navê Nakata ye, ku ji zarokîyê ve bi sedema bûyerek hêza bîrkirinê û hoşê ji destdaye, herweha nanikare bînivîse û bixwîne belam berewce hêza axaftinê li gel pisîkan hene.
Nivîskar: Danyal Enwerî, Emîr Ebdolahpur
Podkestêr: Emîr Ebdulahpur
Dabeşkirina teknîkî ya deng: Danyal Enwerî
Kawêr: Sîaweş Rehîmî
Mûzîk: Yedê Şakrî
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.