ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی
Amir.Abdolahpur@gmail.com
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

ئەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە فرانتس کافکا، ڕۆمانی دادگایی و خەون بینین. فرانتس کافکا (1883-1924) ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسی چیکی بوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم دادەنرا. کافکا نووسینی ڕۆمانی دادگایی لە نێوان ساڵی 1914 بۆ 1915 دەس پێ کرد. کەسایەتی سەرەکیی ڕۆمانەکە ناوی "جۆزیف کا"یە کە لە بەیانی سێیەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونیدا دەستگیر دەکرێت و لە بەردەم دادگایییەکی نەناسراو دادگایی دەکرێت. ڕۆمانەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1925 لە دوای مردنی کافکا، لەلایەن ماکس بروودی هاوڕێیەوە بڵاوکرایەوە. هەندێ لە توێژەران لایان وایە کە ڕۆمانی دادگایی وەکوو "خەونێک" وایە؛ هەر بەو
پێیە بە کورتی باسی ئەوە دەکەین کە مرۆڤەکان بۆ خەون دەبینن و کافکا بۆ بەردەوام کێشەی لەگەڵ خەو هەبوو؟
نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور
دیزاینی تکنیکی و دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە
کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی
موزیک: ڕەشۆ
سەرچاوەکان
نامەکانی کافکا، ماکس بڕوود
محاکمه، فرانتس کافکا، علی اصغر حداد
ئەو کتێبانەی ژیانیان گۆڕیم، فەرهاد پیرباڵ، ماڵی وەفایی
لێکدانەوەی خەونەکان، زیگمۆند فرۆید، ئاوات ئەحمەد، دەزگای سەردەم
پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب لە حامی باش
Telegram: https://t.me/Radyokiteb
Instagram: Radyo_kiteb
X: Radyokiteb