Home
Categories
EXPLORE
True Crime
Comedy
Society & Culture
Business
Sports
History
News
About Us
Contact Us
Copyright
© 2024 PodJoint
00:00 / 00:00
Sign in

or

Don't have an account?
Sign up
Forgot password
https://is1-ssl.mzstatic.com/image/thumb/PodcastSource116/v4/43/4e/0e/434e0e72-9ad3-a29b-0981-7541b93dcb3f/f8ffc58a-7c6d-491b-8b3b-eb4b1a8feff4.jpg/600x600bb.jpg
Radiobash ڕادیۆباش
Payam Hesami
24 episodes
1 week ago
هاوڕێیانی بەڕێزی ڕادیۆ باش، هیوا دارین لەم شوێنە، چاوێک بە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، مێژوو و کەسایەتییە کوردەکاندا بخشێنین
Show more...
Books
Arts
RSS
All content for Radiobash ڕادیۆباش is the property of Payam Hesami and is served directly from their servers with no modification, redirects, or rehosting. The podcast is not affiliated with or endorsed by Podjoint in any way.
هاوڕێیانی بەڕێزی ڕادیۆ باش، هیوا دارین لەم شوێنە، چاوێک بە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، مێژوو و کەسایەتییە کوردەکاندا بخشێنین
Show more...
Books
Arts
Episodes (20/24)
Radiobash ڕادیۆباش
ئەو شێرەی تاقەی دەکردەوە (شێل سیڤێر ستاین) بەشی ۴ لە ٨
1 week ago
9 minutes

Radiobash ڕادیۆباش
ئەو شێرەی تاقەی دەکردەوە (شێل سیڤێر ستاین) بەشی ٣ لە ٨
2 months ago
8 minutes

Radiobash ڕادیۆباش
(لافکادیۆ، ئەو شێرەی تەقەی دەکردەوە - بەشی ٢ لە ٨ (شێڵ سیڵڤێرستین
2 months ago
10 minutes

Radiobash ڕادیۆباش
(لافکادیۆ، ئەو شێرەی تەقەی دەکردەوە - بەشی ١ لە ٨ (شێڵ سیڵڤێرستین
دۆستان! ئێستا مامە شێڵبی بەتەمایە چیرۆکێکتان بۆ بگێڕێتەوە سەبارەت به شێرێکی زێدە بەهێز،لەڕاستیدا بەهێزترین شێرێک کە تا ئێستا دیتوومە. جا ئێستا لە کوێوە کلکی بگرین؟ مەبەستم ئەمە بوو کەڵکی لێ وەربگرین. وابزانم دەبێ لەو ساتەوە دەست پێ بکەم کە بۆ یەکەم جار شێرەکەم دیت. با بزانم... هەینییەکی بیست و شەشی سەرماوەز بوو له «شیکاگۆ». ئەمەم زۆر بە ڕوونی لە بیرە، چون بەفر تازە ببووە شڵێوە و تڕافیک له شەقامی «دۆرچێستێر» زۆر قورس بوو و شێرەکە خەریک بوو به شوێن سەرتاشخانەیەکدا دەگەڕا و سەیری دەوروپشتی دەکرد و منیش تازه خەریک بوودەگەڕامەوە ماڵەوە لە... نا، وابزانم دەبێ چیرۆکەکە زۆر بەر لەمەوە دەست پێ بکەم.پێموایە دەبێ لەو کاتەوە باسی شێرەکەتان بۆ بگێڕمەوە که گەنجێک بوو. زۆر چاکه. هەبوو نەبوو، شێرێکی گەنج هەبوو و ناویشی - بەڕاستی نازانم ناوی چ بوو، چون له دارستاندا لەگەڵ دەستەیەک شێری دیکەدا دەژیا و ئەگەر ناویشی بووبێ، بێگومان لەو ناوانە نەبووە وەک «ڕۆژیار» یا «هەورام» یا شتی لەم شێوەیە؛ نەخێر، زیاتر پێ دەچێ ناوێکی شێرانه بووبێ وەک ڕەنگه «شریخان» یا «خرۆششین» یا «خڕششش». دەی، هەرچۆنێکی بێ، ناوێکی لەم شێوەیەی هەبوو و لە دارستاندا لەگەڵ شێرەکانی دیکەدا دەژیا و به کاروباری ئاسایی شێرانەوە سەرقاڵ بوو، وەک پازدان و یاریکردنی نێو گیاوگژ و مەلەکردنی نێو ڕووبار و ڕاوەکەروێشک و کەوتنە شوێن شێرەکانی دیکە و خۆهەڵخستن لە بەر تیشکی خۆرەتاو. زۆریش دڵشاد بوو. دەی، پاشان ڕۆژێک نیوەڕۆ - بڕوام وایە پێنجشەممە بوو - پاش ئەوەی شێرگەل هەمووان خۆراکێکی چاکیان خواردبوو و لە بەر خۆرەتاودا خەوتبوون و شێرە پڕخنەکان پڕخەپڕخیان بوو و ئاسمان ساو بوو و باڵندە دەیانجریواند و گیاوگژ به شنەی با کەوتبوونە سەما و گشت دارستان هێمن و جوان بوو، لەپڕ... دەنگێکی نائاسایی و بەرز بیسترا. هەموو شێرەکان خێرا لە خەو ڕابوون و هەڵبەزینەوە. پاشان دەستیان کرد به ڕاکردن، به تەراتێن، بە تاودان، بە غاردان، به لنگاردان (یا ئەمانە هی ئەسپن؟) دەی، شێر چۆن هەڵدێن ئەوانیش وا هەڵاتن. نازانم، ڕەنگه بە پڕتاوان. هەرچۆنێکی بێ، هەمووان بە هەڵاتن دوور کەوتنەوە. هەڵبەت، هەموو هەمووش نا... لەم نێوەدا شێرێکیش هەبوو که ڕای نەکرد و ئەمەش ئەو شێرەیە کە من دەمەوێ بەسەرهاتەکەیتان بۆ بگێڕمەوە. ئەم شێرەیان بەس قیت دانیشت و چاوی ترووکاند و چاوی داگرت لە ژێر تیشکی خۆرەتاودا و باسکی لە بەر یەک کێشایەوە (یا ڕەنگه پەنجەی لە بەر یەک کێشابێتەوە) و خەوی لە چاوی داماڵی و وتی: «ئەرێ مەسەلە چییە، بۆ هەمووان خەریکن ڕا دەکەن؟!» پاشان شێرێکی پیر که له نزیک ئەو ڕای دەکرد، وتی: «هەڵێ ڕۆڵە! هەڵێ هەڵێ هەڵێ هەڵێ هەڵێ، ڕاوچی خەریکن دەگەنێ!» شێرە گەنجەکە هەروا بەدەم چاوترووکاندنەوە وتی: «ڕاوچی؟ ڕاوچی؟ ڕاوچی چییە؟» شێرە پیرەکە وتی: «چاو! وا باشترە بیبڕییەوە و چیدی پرسیار نەکەی و غار بدەی ئەگەر چاکەی خۆتت گەرەکە!» سا شێرە گەنجەکە قیت بووەوە و خۆی لە بەر یەک کێشایەوە و دەستی کرد به ڕاکردن به دوای شێرەکانی دیکەدا. به تاودان، بە تەراتێن؟ وابزانم ئەم باسەمان پێشتر بڕیوەتەوە. پاش ماوەیەک ڕاکردن، دەمێک وەستا و سەیری پاش خۆی کرد. لە بەر خۆیەوە وتی: «ڕاوچی؟ پێم خۆشە بزانم ڕاوچی چییە!» پاشان پەیتاپەیتا وشەی ڕاوچیی بۆ خۆی دووپات کردەوە: «ڕاوچی... ڕاوچی...» و پێتان بڵێم سەیر چییە؟ کەیفی به دەنگی وتنی وشەی ڕاوچی هات (چۆن خەڵک کەیفیان به دەنگی وشەی وەک کوولەکە یا گەزیزە یا چۆلەکە یا گوڵەبەڕۆژە دێ) ئەویش کەیفی به دەنگی وشەی ڕاوچی هات. کەواتە لێ گەڕا هەموو شێرەکانی دیکە به بەرەوە ڕا بکەن و خۆی ڕاوەستا و لە نێو گیاوگژه بەرزەکاندا خۆی شاردەوە و هێندەی پێنەچوو ڕاوچییەکانی لێ وەدیار کەوت کە نزیک دەبوونەوە و له سەر پێی پاشەوەیان وەستابوون و کڵاوی سووری جوانیان لە سەر بوو و جۆرێک شووڵی سەیریان به دەستەوە بوو که دەنگێکی بەرزی لێوە دەهات. بەڵێ، تەنانەت کەیفی به سیما و ڕەنگوڕوخساریان هاتبوو. جا بۆیە کاتێک ڕاوچییەکی ڕێکوپێکی چاوشین که ددانێکی پێشەوەی کەوتبوو و کڵاوێکی سووری لە سەر بوو (کە کەمێک ساڵادی هێلکەی پێوە بوو) به تەنیشت گیاوگژە درێژەکەدا تێپەڕی، شێرەکە قیت بووەوە. وتی: «سڵاو ڕاوچی!» ڕاوچییەکە دەستی کرد به هاتوهاوار: «وەی هاوار خودایە! شێری دڕندە! شێری کوشندە! شێری خوێنمژ! شێری پیاوکوژ!» شێرە گەنجەکە وتی: «من شێری پیاوکوژ نیم! بەس کەروێشک و تووتڕک دەخۆم.» ڕاوچییەکە وتی: «بیانوو و پاساوی ناوێ. ئێستا لێت ڕادەكێشم.» شێرە گەنجەکە وتی: «بەڵام ئەوەنییە خۆم ڕادەست کردووە!» و پەنجەکانی بەرز کردەوە. ڕاوچییەکە وتی: «خۆت شێت مەکە! کێ تا ئێستا بیستوویە شێرێک خۆی ڕادەست بکا؟ شێرەکان خۆ وەدەست نادەن، بەڵکوو تا دوایین سات شە
Show more...
2 months ago
11 minutes 17 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
چیڕۆکی وەرگێڕانێک کە بڕیار نەبوو وەرگێڕدرێ
کاتێک تازەلاوێک بووم، لە تەلەڤزیۆنەوە زنجیرەفیلمێک بڵاو دەبووەوە به ناو ئەبووعەلی سینا، لە نووسین و دەرهێنانی کەیهان ڕەهگوزار. تەمەنم کەم بوو، بەڵام کەیفم پێی هاتبوو. ئێستاش هەر پێم وایە فیلمێکی باش و سەرنجڕاکێشە. هەر لەو سەردەمەدا چەندین جار ناوی مامۆستا هەژارم وەک شاعیرێکی ناوداری کورد بیستبوو. ڕۆژێک به هەڵکەوت لە نێو کتێبخانەی ماڵێدا و لە نێوان کتێە فارسییەکاندا چاوم به کۆمەڵێک کتێبی بەرگ ڕەشی گالینگۆر کەوت که ناوی مامۆستا هەژاریان لە سەر نووسرابوو. دەستم دا کتێبەکە و چاوێکم پێدا خشاند. پێم سەیر بوو. لە سەری نووسرابوو «قانون در طب»، نووسینی ئەبووعەلی سینا، وەرگێڕانی عەبدولڕەحمان شەڕەفکەندی، هەژار. چاپەمەنیی سرووش. هەڵبەت دیارە ئەمانە به فارسی نووسرابوون. به سەرسوڕمان و ئیشتیاقەوە بەرگەکەم هەڵداوە و چوومە سەر پێشەکییەکەی. پێم سەیر بوو، مادام شاعیرێکی کوردە، چۆنه کتێبێکی ئاوا و لەو بوارەیدا وەرگێڕاوە؟! کتێبێک له بواری تیب و پزیشکیدا و ئەویش لە عەرەبییەوە بۆ فارسی؟! من پەیام حیسامیم و لەم بەشەدا دەمەوێ چیرۆکی وەرگێڕانی کتێبی قانوون لە تیبی ئەبووعەلی سیناتان بۆ باس بکەم که چۆن لە لایەن هەژار، شاعیر و نووسەری کوردەوە وەرگێڕدرا. لەگەڵم بن. کتێبەکەم کردەوە و دەستم کرد به خوێندنەوە. با ئاماژه بەوە بکەم قانونی ئەیبنی سینا سەرجەم پێنج بەرگه. لە سەرەتادا ئاماژە کرابوو که بەرگی یەکەمی کتێبەکە لە لایەن چاپەمەنیی زانکۆی تارانەوە چاپ کراوە، بەڵام گوایە کێشەیەک لە نێوان وەرگێڕ و چاپەمەنیدا ڕووی دابوو که درێژەی نەدابوو و ئێستا چاپەمەنیی سروش جێگەی گرتبووەوە. که ئەم بەشەم خوێندەوە، هان درام درێژه به خوێندنەوەی کتێبەکە بدەم. ئەمڕۆکه ناوی ئەبووعەلی سینا بۆ خەڵک تەنیا ناوێکی ئاشنایە، بەڵام زانیارییان لە سەری کەمە. شێخولڕەئیس ئەبووعەلی حوسێنی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا، فیلسووف، زانا و تەبیبی ناودارە که پاش سەدان ساڵ هێشتا ناوبانگی لە نێو کۆڕە زانستییەکاندا ماوە. زانایەکی بێوێنه به ١٣١ بەرهەمی ڕەسەن و ١١١ بەرهەمی خراوە پاڵەوە. هەڵبەت ئیبنی سینا زیاتر به دوو بەرهەمی ناودارییەوە ناسراوە، واتە شیفا و قانوون. ڕەنگه لەبەر ئەوەی باوباپیرانمان سەدان ساڵ کەڵکیان لەو ڕێنمایی و زانستە پزیشکییانە وەرگرتبێ که لەم دوو کتێبەدا باس کراون. بەڵام پتر لە بەرهەمەکانی، تەنیا ناوی ئەم زانایە بۆ گوێمان ئاشنایە و ئەوەش چونکه ئەوکات زمانی زانست لە ناوچەکەدا عەرەبی بووە و بەرهەمەکانی به عەرەبی نووسراون، هەرچەند هەر ئەوکاتیش هەندێکیان به زمانەکانی دیکه وەک لاتین و ئینگلیزی وەرگێڕدران و سەدان ساڵ لە خوێندنگه و زانکۆ باڵاکانی ئورووپادا لێکۆڵینەوەیان لە سەر کراوە و بێگومان یەک لە بناغەکانی دامەزرانی هەندێ له زانستە نوێیەکانن. بەڵام ئەوە سەیر بوو که کتێبی قانوون تەنیا هەندێ وەرگێڕانی ناتەواو و کۆمەڵێک تەفسیری هەیە و قەت به تەواوی وەرنەگێڕدرابوو. چاپەمەنیی سروش لە وەرگێڕانی بەرگی یەکەمدا ئاماژەی بەم بابەتە کردووە و دەڵێ: «بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی نوسخەیەک بۆ وەرگێڕان، چەندین نوسخەمان تاوتوێ کردووە. بەداخەوە نوسخەکان جیاوازییان زۆرە و نوسخە ئینگلیزییەکەش تەنیا بەرگی یەکەمە و ئەویش تەواو جیاوازە. بۆیە به ناچار یەک لە بەناوبانگترینەکان واتە نوسخەی قانوون لە تیبی بولاقمان هەڵبژاردووە هەتا ڕاستکردنەوە و لێکدانەوە و وەرگێڕانی بۆ بکرێ. لە هەرکوێش جیاوازییەکی زۆر لە نێوان نوسخەکاندا بووبێ، لە پەراوێزدا ئاماژەمان پێ کردووە.» بەڵێ، سەرنجام پاش هەزار ساڵ، یەکەم جار هەژار کتێبەکە لە لایەن چاپەمەنیی زانکۆی تارانەوە وەردەگێڕێ. وەرگێڕانەکە خێرا سەرنجێکی زۆر ڕادەکێشی و پێشوازییەکی وای لێ دەکرێ که پاش ماوەیەکی کەم ئیدی دەست ناکەوێ. بەڵام سەیر ئەوەیە له سەرەتای کتێبەکەدا، پێشەکیی وەرگێڕی تێدا نییە. وەرگێڕێک که قۆڵی لە کارێک هەڵماڵیوە کەسی دی غیرەتی نەکردووە خۆی لێ بدا. بەڵگەش بۆ ڕەفتاری نادروست و موغریزانەی چاپەمەنیی زانکۆی تاران هەر ئەمە که چیدی عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی درێژه به هاوکاریی زانکۆی تاران نادا و بۆ درێژەی کارەکە لەگەڵ چاپەمەنیی سرووش ڕێک دەکەوێ. بە پێی ڕێککەوتنەکە، چاپەمەنیی سرووش داوا لە هەژار دەکا درێژه به کارەکەی بدا و دەست بکا به وەرگێڕانی بەرگی دووهەمیش. ئەمەی ئێستا دەیبیستن، بەشێکە لە پێشەکیی کتێبەکە که لە لایەن دەزگای سرووشەوە چاپ کراوە: «هەر لە یەکەم مانگەکانی پاش بڵاوبوونەوەی بەرگی یەکەمی کتێبەکە، هەموو نوسخەکان فرۆشران و کەچی چاپەمەنیی زانکۆی تاران هیچ هەوڵێکی بۆ چاپی دووبارە نەدا. داوای خوێنەران بۆ چاپی بەرگی دووهەم و هەروەها پێویستیی چاپی دووهەمی بەرگی یەکەم و هیوا بۆ چاپی سەرجەم بەرگەکانی کتێبەکە، وای کرد
Show more...
7 months ago
41 minutes 18 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
داستان یک ترجمه که قرارنبود انجام شود
در این اپیزود داستان ترجمه قانون در طب ابوعلی سینا رو میشنویم، که توسط ادیب کورد ابدالرحمان شرفکندی متخلص به هژار انجام شده. و میشنیم ممکن بود این اثر ارزشمند به نتیجه نرسه و ترجمه نصفه کاره باقی بمونه. 
Show more...
7 months ago
45 minutes 39 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
کوورتە چیرۆکی ماڕلین- نووسینی شێرزاد حەسەن خوێندنەوە فائیزە مەحموودی
ئەم چیرۆکە باس لە ژنێک دەکا بە ناوی ماڕلین کە وەسیەتی کردۆ لە گۆڕستانی کوردەکان تەسلیم بە خاک بکرێ نووسینی شێرزاد حەسەن Radiobashbc PayamHisami
Show more...
11 months ago
42 minutes 29 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
باسێک لە سەر جەعفەرقولی زەنگەلی شاعىر کووردی خوراسان
جەعفەرقولی زەنگەلی لە پێکگەیشتنەوەی ئەمجارەدا، باسی شاعیرێکی کوردی کورمانجی خۆراسان دەکەین بە ناوی جەعفەرقولی کە بە مەزندە ساڵی 1805ی زایینی، واتە دەوری 220 ساڵ لەمەوبەر لە دایک بووە و پاشی 92 ساڵ ژیان، لە 1897 کۆچی‌دوایی کردووە. ئەم پیاوە بە ڕەبەنی ژیاوە و کەسی لەدوا بەجێ نەماوە. ڕاستە وەک شاعیر باسی دەکەین، بەڵام گەڕۆک و مۆسیقازان و دەنگخۆش و دووتارژەنێکی لێهاتووش بووە. هەرچەند هیچ شتێکی لێ تۆمار نەکراوە، بەڵام بەسەرهات و هۆنراوە و گۆرانی و هەوای سینگ بە سینگ پارێزراون. هونەرمەندان و شارەزایانی مۆسیقای کوردیی خۆراسان هەوا و مقامات و شێوازی دووتارژەنیی ئەویان بە ساغی پاراستووە، بەڵام بێ‌گومان بەستە و هۆنراوە و دیوانی شێعر تا نەنوسرێتەوە لە مەترسیی فەوتان ناخەلەسێ. ئەوە بوو کە مامۆستا کەلیموڵڵا تەوەحودی بەشێکی تەمەنی پڕبەهرەی خۆی بۆ تەرخان کرد و لە سنووری تورکمەنستانەوە تا سەرەخس، دێ بە دێ و هەوار بە هەوار و ڕەشماڵ بە ڕەشماڵ گەڕا و ئەوەی لە بیر و هزر و سینگی پیر و کاڵ و بەساڵاچووانی کورمانجدا مابوو، لە دوا دەرفەتدا تۆماری کرد و ساڵی 1369 لە مەشهەد، واتە نزیکەی سەدەیەک دوای مەرگی شاعیر، بە ناوی «دیوانی جەعفەرقولی زەنگەلی» چاپ و بڵاوی کردەوە. بەڵام بۆ ئەوی بزانین کوردان لە خۆراسان چی دەکەن و چلۆن و بۆچی دوو هەزار کیلۆمەتر لە ماڵی خۆیان دوور کەوتوونەوە، پێویستە زۆر بە پەلە و لە حەوسەلەی ئەم بەرنامەیەدا چاوێک بە سەر ئەم مێژوویەدا بخشێنین و بچینەوە سەر باسی جەعفەرقولی و شێعر و هونەر و غەمی شیرینی ئەوین. لە ساڵانی سەرەتای هاتنە سەر حوکمی بنەماڵەی سەفەوی لە ئێران، کە دەگەڕێتەوە ساڵی 1502ی زایینی و 520 ساڵ لەوەی پێش، لە چەند قۆناغێکدا و بە پێی پلانێکی پێشتر داڕێژراو، دەوری 50 هەزار بنەماڵەی کورد لە ماڵ و گوندی خۆ هەڵکەندران و بە کۆچێکی زۆرەملی لە ڕۆژئاوای ئێرانەوە ڕاگوێزی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە پان و پۆڕە کران و لە کەس و کار هەڵبڕان و ئیدی چجار نەگەڕانەوە. هۆی ئەم کۆچدانە گەلێک مەبەستی لە پشت بوو کە ئێرە جێی باسی نییە، بەڵام گرینگترینیان پاراستنی سنوورەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئێران بوو لە بەرامبەر ئەو «ئوزبەک» و «تورکمان»انەی کە هەراسیان بە ئێران هەڵگرتبوو و دەوڵەت دەرەقەتیان نەدەهات. ئەوە بوو کە کوردیان وەک نەتەوەیەکی ئازا و دەستکەرەوە بۆ کردنە لەمپەر و دیوارێکیان لە پێش هەڵچنین لە دیواری چین قایمتر. ئەم 50 هەزار بنەماڵەیە، هەر خۆیان بە تەنیا نەڕۆیشتن، بەڵکوو «زمان، جل‌وبەرگ، داب و نەریت، مۆسیقا، فۆلکلۆر، و تەنانەت ناوی گوند و شاخ و دۆڵ و کانی و مووچە و مەزراکان»ی خۆیشیان لەگەڵ خۆ برد و تا ئێستای حازری پاراستیان! کوردانی خۆراسان پاشی پتر لە پێنج سەدە، هێشتا خۆیان بە غەریب دەزانن و لە گۆرانییەکانیاندا لە «دەردی جودایی» دەدوێن. [دەردی جەدایی-شەهلا جیریستانی] «گولیل» ئەو کوێستانە بەناوبانگەیە، که‌ ده‌که‌وێته‌ باکووری شیروان و دیوی لای ئێرانی ئه‌و زنجیره‌ چیایه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ «سه‌رپۆشی لووتکه‌یان به‌فری زۆر سپییه‌ و ئاسمانی شینیان له‌ باوه‌ش گرتووه»‌. ئه‌م دیواره زه‌مه‌نده‌‌، هێڵی سنووری تورکمه‌نستان ده‌کێشێ و ئه‌ودیوی ڕووی له‌ «عیشقاباد»ه‌. گولیلی خه‌یاڵاوی، داپۆشراوی داری «مه‌رخ»ه‌، که‌ سه‌وڵێکی خۆڕسکه و ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی سروشت تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی کێشاوه. هاوینان هۆبه‌ و ڕه‌شماڵی خێڵاتی «بیچه‌ران» و «میلان» و «شێخه‌میر» له‌ داوێنه‌ بژوێنه‌کان و پاناوکه‌ زه‌نوێره‌کان، وه‌کی پنگه‌ و ڕه‌شه‌ڕیحانه‌، له‌ ده‌م جۆباری به‌فراو ڕێچکه‌ ده‌به‌ستن و به‌ کاری ئاژه‌ڵدارییه‌وه‌ خۆیان ده‌بنه‌ به‌شێک له‌ تابلۆی سروشت. ئێستا، یازدە شار و دوو هەزار گوند و حەشیمەتێکی دەوری دوو میلیۆن کورد لەم ناوچەیە دەژین کە زمانێکی پاراو و پوختیان هەیە و بە سەدان شاعیر و نووسەر پێی دەنووسن و لە کتێب و گۆڤارەکانیاندا دەکاری دێنن، مۆسیقای ڕەسەن و دەوڵەمەندیان هەیە کە لە سەرانسەری خۆراسانی گەورەدا حوزووری زیندووی هەیە، ناوی شوێنەکانی پێشووی خۆیان لە سەر شوێنی تازە داناوە و بەم کارە نەیانهێشتووە پێوەندییان لەگەڵ هەست و فەرهەنگ و جوغڕافیای پێشوو بپسێ، لە فۆلکلۆر و بەستە و مقامەکانیاندا باکووری خۆراسان به‌ «غه‌ریبستان» ناو ده‌به‌ن و له‌ قه‌باڵه‌ کۆنه‌کان و به‌ڵگه‌نامه‌ مێژوویی‌یه‌کانی خۆیاندا زۆر جار به‌ «کوردستانی خۆراسان»ی دەنووسن. ئێستاش دایکانی کورمانجی خۆراسان لە «لۆرە»کانیاندا بە هەوای شنە و بە لای‌لایەی کوردی بێشکە ڕادەژێنن. [لۆرە-بانوو شیروانی] جەعفەرقولی کوڕی «مەلا ڕەزاقولی» و لە تایفەی «ئوجاق» لە گوندی «گووگان»ی سەر بە شاری «قووچان» لە دایک بووە. هەر بە منداڵی باوکی دەمرێ و سێوی دەکەوێتەوە و  لە بێکەسیدا مامی وەخۆی دەگرێ و ئاگاداری لێ دەکا. ئو
Show more...
1 year ago
30 minutes 48 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
کوورتە چیرۆکی گوڵی ڕەش نووسین شێرزاد حەسەن
کوورتە چیرۆکی کوردی گوڵی ڕەش نووسین شێرزاد حەسەن خوێندنەوە پەیام حیسامی 
Show more...
1 year ago
1 hour 7 minutes 31 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
بەسەرهاتی وەلی دێوانە ی شاعیر و شەم
گۆرانی (یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان) و هەروەها ئەی (شەمی شەوان) و دەیان ئاواز و شێعری دیکەتان بیستووە کە ناوی شەمی تێدایە؟ ئەم ئێپیزۆدە باسی بە سەرهاتی ئەم شاعیرە دەکە، بە زمانێکی ئاوێتەی تەنز
Show more...
1 year ago
19 minutes 42 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
چەند وتارێک سەبارەت بە ئەوین-بەشی١و٢
نووسین: ئەڵەین دو باتن، وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە خوێندناوە: پەیام حیسامی ئەم کتێبە ڕۆمانێکی داستانی، دەروونناسانەیە کە دو باتن تێیدا بە سەرنجەوە لە وردترین ڕووداوەکان، لە ئاشنابوونی دوو کەسەوە لە فڕۆکەیەکدا تا یەکترناسین و پێوەندییان ورد دەبێتەوە و تاوتوێی دەکا. ئەڵەین دو باتن نووسەر، فیلسووف و وتاربێژ، لە سویس لە دایک بووە و لە زانکۆی کەمبریج لقی مێژوو و لە هاڕوارد فەلسەفەی خوێندووە. دو باتن لە بوارەکانی فەلسەفە، کۆمەڵناسی و ئەدەبیاتی داستانیدا خاوەن چەندین کتێبە و هەروەها دامەزرێنەری ڕێکخراوی «وانەی ژیان»ە. ئەم نووسەرە وتاربێژێکی پڕکاریشە و لە زۆربەی وڵاتانی دنیا سمینار و کۆڕی بەڕێوە بردووە. دو باتن بەتایبەت لە بابەتەکانی پەیوەست بە پێوەندیی مرۆیی قووڵ دەبێتەوە و ئەم کتێبەی کە ئێوە بڕیارە گوێبیستی بن، واتە «سەبارەت بە ئەوین»، لە توێی چیرۆکێکی ئەویندارانەدا، تاوتوێی ڕەفتار و هەڵسوکەوتی لایەنەکانی پێوەندییەکی دووکەسییە. بە واتایەکی دیکە، ئەم کتێبە کە تا ئیستا زیاتر لە دوو ملیۆن نوسخەی لێ فرۆشراوە، نەک چیرۆکێکی ئەوینداریی ساده و سانتی مانتاڵ، بەڵکوو دو باتن لە ڕێی چیرۆکەکەوە هەوڵی داوە بیروبۆچوون و سەرنجەکانی خۆی لە سەر مەسەلەی ئەوین و پێوەندیی دووکەسی شی بکاتەوە.  
Show more...
1 year ago
17 minutes 46 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
پەتاتەخۆرەکان-کوورتەچیرۆک
کوورتە چیرۆکی پەتاتەخۆرەکان نووسراوەی فەرهادی پیرباڵ، چیرۆکی فرەیدوونە کە دوازدە ساڵ لە وەڵاتی خۆی دوور بۆ. کاتێک کە دەگەڕێتەوە وەڵاتی خۆی تووشی بەسەرهاتی سەیر و سەمەرە دەبێ و دەبینێ کە ...
Show more...
1 year ago
19 minutes 8 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
دیتنی کچی سەتاسەت دڵخواز لە بەیانییەکی جوانی مانگی ئاڤریلدا
کوورتە چیرۆک بە قەڵەمی هارووکی مۆراکامی، وەرگێڕیانی مەسعوود تەهازادە و خوێندنەوەی پەیام حیسامی داستانی کوڕێک کە بەیانییەکی جوانی مانگی ئاڤریل، لە شەقامێکی گەڕەکی بەناوبانگی هارویوکۆی تۆکیۆ تووشی کچی سەتاسەت دڵخوازی بوو
Show more...
3 years ago
18 minutes 43 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
بخش فارسی - شناخت مردم کرد - سرچشمه کُردها
در بخش فارسی رادیو باش قرار بر این گوشه های از فرهنگ مردم کُرد معرفی شود  در این قسمت درباره روایت هایی از سرچشمه مردم کرد برای شما بازگو خواهد شد
Show more...
3 years ago
43 minutes 17 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
پیرە پەپوولەکانی ئێواران
پیرە پەپوولەکانی ئێواران کورتە چیرۆکێکە بە قەڵەمی مامۆستا #شێرزاد_حەسەن کە بە دەنگی #پەیام_حیسامی خوێندراوەتەوە
Show more...
3 years ago
45 minutes 25 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
کەوتنی ژوومارەکان - کوورتە چیرۆک - شێرزاد حەسەن
کەوتنی ژوومارەکان - کوورتە چیرۆک - شێرزاد حەسەن نووسەر: شێرزاد حەسەن چاپەمەنی: مانگ خوێندنەوە: پەیام حیسامی پێداچوونەوە: مەسعوود تەهازادە مۆسیقا: ئاڵبۆمی #جایی_دیگر بەرهەمی مستەفا مەحموودی ژەنیاران: مەسعوود ئەرزانلوو، محەممەد فەڕوخی
Show more...
3 years ago
43 minutes 6 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
شینگێرییەک بۆ مەرگی ژالە و بکوژەکەی
کوورتە چیرۆکی شینگێرییەک بۆ مەرگی ژالە و بکوژەکەی، نووسراوەی ئەبووتۆراب خوسرەوی،وەرگێڕاني مەسعوود تەهازادە، خوێندنەوەی پەیام حیسامی
Show more...
3 years ago
38 minutes 54 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
ماچێکی سوێر - کوورتە چیرۆک - نووسراوەی شێرزاد حەسەن
ماچێکی سوێر - کوورتە چیرۆک - نووسراوەی شێرزاد حەسەن خێندنەوەی پەیام حیسامی کوڕەکە بە یارەکەی خۆی دەڵێ نامهەوێ فەلسەفە بکەم بە پردێک بۆ ماچ کردنت....
Show more...
3 years ago
20 minutes 25 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
چیرۆکی شەوانی ڕوون٦-بەشی کۆتایی
بەشی کۆتایی ڕۆمانی شەوانی ڕوون کە سەرەنجامی عەشقی کۆڕەکە دەزانین
Show more...
3 years ago
32 minutes 26 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
چیرۆکی شەوانی ڕوون ۵
دوای ئەوەی کۆڕە حەول دەدا نامەی کچە بگەیێنێتێ دەستی دەستگیرانی کچە ...
Show more...
3 years ago
32 minutes 23 seconds

Radiobash ڕادیۆباش
هاوڕێیانی بەڕێزی ڕادیۆ باش، هیوا دارین لەم شوێنە، چاوێک بە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، مێژوو و کەسایەتییە کوردەکاندا بخشێنین