Home
Categories
EXPLORE
True Crime
Comedy
Society & Culture
Business
Sports
History
Fiction
About Us
Contact Us
Copyright
© 2024 PodJoint
00:00 / 00:00
Sign in

or

Don't have an account?
Sign up
Forgot password
https://is1-ssl.mzstatic.com/image/thumb/PodcastSource116/v4/43/4e/0e/434e0e72-9ad3-a29b-0981-7541b93dcb3f/f8ffc58a-7c6d-491b-8b3b-eb4b1a8feff4.jpg/600x600bb.jpg
Radiobash ڕادیۆباش
Payam Hesami
28 episodes
1 week ago
هاوڕێیانی بەڕێزی ڕادیۆ باش، هیوا دارین لەم شوێنە، چاوێک بە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، مێژوو و کەسایەتییە کوردەکاندا بخشێنین
Show more...
Books
Arts
RSS
All content for Radiobash ڕادیۆباش is the property of Payam Hesami and is served directly from their servers with no modification, redirects, or rehosting. The podcast is not affiliated with or endorsed by Podjoint in any way.
هاوڕێیانی بەڕێزی ڕادیۆ باش، هیوا دارین لەم شوێنە، چاوێک بە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، مێژوو و کەسایەتییە کوردەکاندا بخشێنین
Show more...
Books
Arts
https://pbcdn1.podbean.com/imglogo/ep-logo/pbblog13687106/Screenshot_2025-04-01_at_165003bqpyg.png
چیڕۆکی وەرگێڕانێک کە بڕیار نەبوو وەرگێڕدرێ
Radiobash ڕادیۆباش
41 minutes 18 seconds
7 months ago
چیڕۆکی وەرگێڕانێک کە بڕیار نەبوو وەرگێڕدرێ
کاتێک تازەلاوێک بووم، لە تەلەڤزیۆنەوە زنجیرەفیلمێک بڵاو دەبووەوە به ناو ئەبووعەلی سینا، لە نووسین و دەرهێنانی کەیهان ڕەهگوزار. تەمەنم کەم بوو، بەڵام کەیفم پێی هاتبوو. ئێستاش هەر پێم وایە فیلمێکی باش و سەرنجڕاکێشە. هەر لەو سەردەمەدا چەندین جار ناوی مامۆستا هەژارم وەک شاعیرێکی ناوداری کورد بیستبوو. ڕۆژێک به هەڵکەوت لە نێو کتێبخانەی ماڵێدا و لە نێوان کتێە فارسییەکاندا چاوم به کۆمەڵێک کتێبی بەرگ ڕەشی گالینگۆر کەوت که ناوی مامۆستا هەژاریان لە سەر نووسرابوو. دەستم دا کتێبەکە و چاوێکم پێدا خشاند. پێم سەیر بوو. لە سەری نووسرابوو «قانون در طب»، نووسینی ئەبووعەلی سینا، وەرگێڕانی عەبدولڕەحمان شەڕەفکەندی، هەژار. چاپەمەنیی سرووش. هەڵبەت دیارە ئەمانە به فارسی نووسرابوون. به سەرسوڕمان و ئیشتیاقەوە بەرگەکەم هەڵداوە و چوومە سەر پێشەکییەکەی. پێم سەیر بوو، مادام شاعیرێکی کوردە، چۆنه کتێبێکی ئاوا و لەو بوارەیدا وەرگێڕاوە؟! کتێبێک له بواری تیب و پزیشکیدا و ئەویش لە عەرەبییەوە بۆ فارسی؟! من پەیام حیسامیم و لەم بەشەدا دەمەوێ چیرۆکی وەرگێڕانی کتێبی قانوون لە تیبی ئەبووعەلی سیناتان بۆ باس بکەم که چۆن لە لایەن هەژار، شاعیر و نووسەری کوردەوە وەرگێڕدرا. لەگەڵم بن. کتێبەکەم کردەوە و دەستم کرد به خوێندنەوە. با ئاماژه بەوە بکەم قانونی ئەیبنی سینا سەرجەم پێنج بەرگه. لە سەرەتادا ئاماژە کرابوو که بەرگی یەکەمی کتێبەکە لە لایەن چاپەمەنیی زانکۆی تارانەوە چاپ کراوە، بەڵام گوایە کێشەیەک لە نێوان وەرگێڕ و چاپەمەنیدا ڕووی دابوو که درێژەی نەدابوو و ئێستا چاپەمەنیی سروش جێگەی گرتبووەوە. که ئەم بەشەم خوێندەوە، هان درام درێژه به خوێندنەوەی کتێبەکە بدەم. ئەمڕۆکه ناوی ئەبووعەلی سینا بۆ خەڵک تەنیا ناوێکی ئاشنایە، بەڵام زانیارییان لە سەری کەمە. شێخولڕەئیس ئەبووعەلی حوسێنی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا، فیلسووف، زانا و تەبیبی ناودارە که پاش سەدان ساڵ هێشتا ناوبانگی لە نێو کۆڕە زانستییەکاندا ماوە. زانایەکی بێوێنه به ١٣١ بەرهەمی ڕەسەن و ١١١ بەرهەمی خراوە پاڵەوە. هەڵبەت ئیبنی سینا زیاتر به دوو بەرهەمی ناودارییەوە ناسراوە، واتە شیفا و قانوون. ڕەنگه لەبەر ئەوەی باوباپیرانمان سەدان ساڵ کەڵکیان لەو ڕێنمایی و زانستە پزیشکییانە وەرگرتبێ که لەم دوو کتێبەدا باس کراون. بەڵام پتر لە بەرهەمەکانی، تەنیا ناوی ئەم زانایە بۆ گوێمان ئاشنایە و ئەوەش چونکه ئەوکات زمانی زانست لە ناوچەکەدا عەرەبی بووە و بەرهەمەکانی به عەرەبی نووسراون، هەرچەند هەر ئەوکاتیش هەندێکیان به زمانەکانی دیکه وەک لاتین و ئینگلیزی وەرگێڕدران و سەدان ساڵ لە خوێندنگه و زانکۆ باڵاکانی ئورووپادا لێکۆڵینەوەیان لە سەر کراوە و بێگومان یەک لە بناغەکانی دامەزرانی هەندێ له زانستە نوێیەکانن. بەڵام ئەوە سەیر بوو که کتێبی قانوون تەنیا هەندێ وەرگێڕانی ناتەواو و کۆمەڵێک تەفسیری هەیە و قەت به تەواوی وەرنەگێڕدرابوو. چاپەمەنیی سروش لە وەرگێڕانی بەرگی یەکەمدا ئاماژەی بەم بابەتە کردووە و دەڵێ: «بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی نوسخەیەک بۆ وەرگێڕان، چەندین نوسخەمان تاوتوێ کردووە. بەداخەوە نوسخەکان جیاوازییان زۆرە و نوسخە ئینگلیزییەکەش تەنیا بەرگی یەکەمە و ئەویش تەواو جیاوازە. بۆیە به ناچار یەک لە بەناوبانگترینەکان واتە نوسخەی قانوون لە تیبی بولاقمان هەڵبژاردووە هەتا ڕاستکردنەوە و لێکدانەوە و وەرگێڕانی بۆ بکرێ. لە هەرکوێش جیاوازییەکی زۆر لە نێوان نوسخەکاندا بووبێ، لە پەراوێزدا ئاماژەمان پێ کردووە.» بەڵێ، سەرنجام پاش هەزار ساڵ، یەکەم جار هەژار کتێبەکە لە لایەن چاپەمەنیی زانکۆی تارانەوە وەردەگێڕێ. وەرگێڕانەکە خێرا سەرنجێکی زۆر ڕادەکێشی و پێشوازییەکی وای لێ دەکرێ که پاش ماوەیەکی کەم ئیدی دەست ناکەوێ. بەڵام سەیر ئەوەیە له سەرەتای کتێبەکەدا، پێشەکیی وەرگێڕی تێدا نییە. وەرگێڕێک که قۆڵی لە کارێک هەڵماڵیوە کەسی دی غیرەتی نەکردووە خۆی لێ بدا. بەڵگەش بۆ ڕەفتاری نادروست و موغریزانەی چاپەمەنیی زانکۆی تاران هەر ئەمە که چیدی عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی درێژه به هاوکاریی زانکۆی تاران نادا و بۆ درێژەی کارەکە لەگەڵ چاپەمەنیی سرووش ڕێک دەکەوێ. بە پێی ڕێککەوتنەکە، چاپەمەنیی سرووش داوا لە هەژار دەکا درێژه به کارەکەی بدا و دەست بکا به وەرگێڕانی بەرگی دووهەمیش. ئەمەی ئێستا دەیبیستن، بەشێکە لە پێشەکیی کتێبەکە که لە لایەن دەزگای سرووشەوە چاپ کراوە: «هەر لە یەکەم مانگەکانی پاش بڵاوبوونەوەی بەرگی یەکەمی کتێبەکە، هەموو نوسخەکان فرۆشران و کەچی چاپەمەنیی زانکۆی تاران هیچ هەوڵێکی بۆ چاپی دووبارە نەدا. داوای خوێنەران بۆ چاپی بەرگی دووهەم و هەروەها پێویستیی چاپی دووهەمی بەرگی یەکەم و هیوا بۆ چاپی سەرجەم بەرگەکانی کتێبەکە، وای کرد
Radiobash ڕادیۆباش
هاوڕێیانی بەڕێزی ڕادیۆ باش، هیوا دارین لەم شوێنە، چاوێک بە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، مێژوو و کەسایەتییە کوردەکاندا بخشێنین