Home
Categories
EXPLORE
True Crime
Comedy
Society & Culture
Business
Sports
History
TV & Film
About Us
Contact Us
Copyright
© 2024 PodJoint
00:00 / 00:00
Sign in

or

Don't have an account?
Sign up
Forgot password
https://is1-ssl.mzstatic.com/image/thumb/PodcastSource116/v4/43/4e/0e/434e0e72-9ad3-a29b-0981-7541b93dcb3f/f8ffc58a-7c6d-491b-8b3b-eb4b1a8feff4.jpg/600x600bb.jpg
Radiobash ڕادیۆباش
Payam Hesami
28 episodes
1 week ago
هاوڕێیانی بەڕێزی ڕادیۆ باش، هیوا دارین لەم شوێنە، چاوێک بە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، مێژوو و کەسایەتییە کوردەکاندا بخشێنین
Show more...
Books
Arts
RSS
All content for Radiobash ڕادیۆباش is the property of Payam Hesami and is served directly from their servers with no modification, redirects, or rehosting. The podcast is not affiliated with or endorsed by Podjoint in any way.
هاوڕێیانی بەڕێزی ڕادیۆ باش، هیوا دارین لەم شوێنە، چاوێک بە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، مێژوو و کەسایەتییە کوردەکاندا بخشێنین
Show more...
Books
Arts
https://pbcdn1.podbean.com/imglogo/ep-logo/pbblog13687106/Artboard_1_9jd3q7.png
باسێک لە سەر جەعفەرقولی زەنگەلی شاعىر کووردی خوراسان
Radiobash ڕادیۆباش
30 minutes 48 seconds
1 year ago
باسێک لە سەر جەعفەرقولی زەنگەلی شاعىر کووردی خوراسان
جەعفەرقولی زەنگەلی لە پێکگەیشتنەوەی ئەمجارەدا، باسی شاعیرێکی کوردی کورمانجی خۆراسان دەکەین بە ناوی جەعفەرقولی کە بە مەزندە ساڵی 1805ی زایینی، واتە دەوری 220 ساڵ لەمەوبەر لە دایک بووە و پاشی 92 ساڵ ژیان، لە 1897 کۆچی‌دوایی کردووە. ئەم پیاوە بە ڕەبەنی ژیاوە و کەسی لەدوا بەجێ نەماوە. ڕاستە وەک شاعیر باسی دەکەین، بەڵام گەڕۆک و مۆسیقازان و دەنگخۆش و دووتارژەنێکی لێهاتووش بووە. هەرچەند هیچ شتێکی لێ تۆمار نەکراوە، بەڵام بەسەرهات و هۆنراوە و گۆرانی و هەوای سینگ بە سینگ پارێزراون. هونەرمەندان و شارەزایانی مۆسیقای کوردیی خۆراسان هەوا و مقامات و شێوازی دووتارژەنیی ئەویان بە ساغی پاراستووە، بەڵام بێ‌گومان بەستە و هۆنراوە و دیوانی شێعر تا نەنوسرێتەوە لە مەترسیی فەوتان ناخەلەسێ. ئەوە بوو کە مامۆستا کەلیموڵڵا تەوەحودی بەشێکی تەمەنی پڕبەهرەی خۆی بۆ تەرخان کرد و لە سنووری تورکمەنستانەوە تا سەرەخس، دێ بە دێ و هەوار بە هەوار و ڕەشماڵ بە ڕەشماڵ گەڕا و ئەوەی لە بیر و هزر و سینگی پیر و کاڵ و بەساڵاچووانی کورمانجدا مابوو، لە دوا دەرفەتدا تۆماری کرد و ساڵی 1369 لە مەشهەد، واتە نزیکەی سەدەیەک دوای مەرگی شاعیر، بە ناوی «دیوانی جەعفەرقولی زەنگەلی» چاپ و بڵاوی کردەوە. بەڵام بۆ ئەوی بزانین کوردان لە خۆراسان چی دەکەن و چلۆن و بۆچی دوو هەزار کیلۆمەتر لە ماڵی خۆیان دوور کەوتوونەوە، پێویستە زۆر بە پەلە و لە حەوسەلەی ئەم بەرنامەیەدا چاوێک بە سەر ئەم مێژوویەدا بخشێنین و بچینەوە سەر باسی جەعفەرقولی و شێعر و هونەر و غەمی شیرینی ئەوین. لە ساڵانی سەرەتای هاتنە سەر حوکمی بنەماڵەی سەفەوی لە ئێران، کە دەگەڕێتەوە ساڵی 1502ی زایینی و 520 ساڵ لەوەی پێش، لە چەند قۆناغێکدا و بە پێی پلانێکی پێشتر داڕێژراو، دەوری 50 هەزار بنەماڵەی کورد لە ماڵ و گوندی خۆ هەڵکەندران و بە کۆچێکی زۆرەملی لە ڕۆژئاوای ئێرانەوە ڕاگوێزی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە پان و پۆڕە کران و لە کەس و کار هەڵبڕان و ئیدی چجار نەگەڕانەوە. هۆی ئەم کۆچدانە گەلێک مەبەستی لە پشت بوو کە ئێرە جێی باسی نییە، بەڵام گرینگترینیان پاراستنی سنوورەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئێران بوو لە بەرامبەر ئەو «ئوزبەک» و «تورکمان»انەی کە هەراسیان بە ئێران هەڵگرتبوو و دەوڵەت دەرەقەتیان نەدەهات. ئەوە بوو کە کوردیان وەک نەتەوەیەکی ئازا و دەستکەرەوە بۆ کردنە لەمپەر و دیوارێکیان لە پێش هەڵچنین لە دیواری چین قایمتر. ئەم 50 هەزار بنەماڵەیە، هەر خۆیان بە تەنیا نەڕۆیشتن، بەڵکوو «زمان، جل‌وبەرگ، داب و نەریت، مۆسیقا، فۆلکلۆر، و تەنانەت ناوی گوند و شاخ و دۆڵ و کانی و مووچە و مەزراکان»ی خۆیشیان لەگەڵ خۆ برد و تا ئێستای حازری پاراستیان! کوردانی خۆراسان پاشی پتر لە پێنج سەدە، هێشتا خۆیان بە غەریب دەزانن و لە گۆرانییەکانیاندا لە «دەردی جودایی» دەدوێن. [دەردی جەدایی-شەهلا جیریستانی] «گولیل» ئەو کوێستانە بەناوبانگەیە، که‌ ده‌که‌وێته‌ باکووری شیروان و دیوی لای ئێرانی ئه‌و زنجیره‌ چیایه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ «سه‌رپۆشی لووتکه‌یان به‌فری زۆر سپییه‌ و ئاسمانی شینیان له‌ باوه‌ش گرتووه»‌. ئه‌م دیواره زه‌مه‌نده‌‌، هێڵی سنووری تورکمه‌نستان ده‌کێشێ و ئه‌ودیوی ڕووی له‌ «عیشقاباد»ه‌. گولیلی خه‌یاڵاوی، داپۆشراوی داری «مه‌رخ»ه‌، که‌ سه‌وڵێکی خۆڕسکه و ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی سروشت تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی کێشاوه. هاوینان هۆبه‌ و ڕه‌شماڵی خێڵاتی «بیچه‌ران» و «میلان» و «شێخه‌میر» له‌ داوێنه‌ بژوێنه‌کان و پاناوکه‌ زه‌نوێره‌کان، وه‌کی پنگه‌ و ڕه‌شه‌ڕیحانه‌، له‌ ده‌م جۆباری به‌فراو ڕێچکه‌ ده‌به‌ستن و به‌ کاری ئاژه‌ڵدارییه‌وه‌ خۆیان ده‌بنه‌ به‌شێک له‌ تابلۆی سروشت. ئێستا، یازدە شار و دوو هەزار گوند و حەشیمەتێکی دەوری دوو میلیۆن کورد لەم ناوچەیە دەژین کە زمانێکی پاراو و پوختیان هەیە و بە سەدان شاعیر و نووسەر پێی دەنووسن و لە کتێب و گۆڤارەکانیاندا دەکاری دێنن، مۆسیقای ڕەسەن و دەوڵەمەندیان هەیە کە لە سەرانسەری خۆراسانی گەورەدا حوزووری زیندووی هەیە، ناوی شوێنەکانی پێشووی خۆیان لە سەر شوێنی تازە داناوە و بەم کارە نەیانهێشتووە پێوەندییان لەگەڵ هەست و فەرهەنگ و جوغڕافیای پێشوو بپسێ، لە فۆلکلۆر و بەستە و مقامەکانیاندا باکووری خۆراسان به‌ «غه‌ریبستان» ناو ده‌به‌ن و له‌ قه‌باڵه‌ کۆنه‌کان و به‌ڵگه‌نامه‌ مێژوویی‌یه‌کانی خۆیاندا زۆر جار به‌ «کوردستانی خۆراسان»ی دەنووسن. ئێستاش دایکانی کورمانجی خۆراسان لە «لۆرە»کانیاندا بە هەوای شنە و بە لای‌لایەی کوردی بێشکە ڕادەژێنن. [لۆرە-بانوو شیروانی] جەعفەرقولی کوڕی «مەلا ڕەزاقولی» و لە تایفەی «ئوجاق» لە گوندی «گووگان»ی سەر بە شاری «قووچان» لە دایک بووە. هەر بە منداڵی باوکی دەمرێ و سێوی دەکەوێتەوە و  لە بێکەسیدا مامی وەخۆی دەگرێ و ئاگاداری لێ دەکا. ئو
Radiobash ڕادیۆباش
هاوڕێیانی بەڕێزی ڕادیۆ باش، هیوا دارین لەم شوێنە، چاوێک بە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، مێژوو و کەسایەتییە کوردەکاندا بخشێنین