ئەگەر یەکەم هەوڵی 'یۆهان گۆتەنبێرگ'ـی ئەڵمانی لە سەدەی پانزە بۆ دروستکردنی ئامێری چاپ، وەرچەرخانێکی مێژوویی بێت لە بواری چاپکردنی نووسیندا، ئەوا ساڵی 1915 بۆ کورد وەرچەرخانەکە تایبەتمەندی وەردەگرێت و بۆ یەکەم جار دەستنووسە کوردییەکان ئاسۆی چاپکردنیان لەسەر دەستی حوسێن حوزنی مکوریانی بەڕوودا رۆشن دەبێتەوە.
حوسێن حوزنی موکریانی (1893–1947) یەکەم کەس بوو کە بە شێوەی تایبەتی چاپکردنی نووسراوە کوردییەکان دەستپێکرد. ساڵی 1915 لە ئەڵمانیا چاپخانەیەکی کڕی و دواتر بردی حەلب، 1925ش هێناوە بۆ کوردستان. بەو چاپخانەیەوە چەند گۆڤار و رۆژنامەی گرنگی وەک زاری کرمانجی، رووناکی و دەنگی گێتی تازە بە هاوکاری هاوڕێکانی چاپکرد. ئەو هەنگاوە بنەمای گەشەی مێژوو و ئەدەبی کوردی بوو و هێشتا چاپخانەکان لە باشووری کوردستان بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی ئەدەب و مێژوو.
Be Kirêgîraw (بەکرێگیراو) – Rega Podcast
کورتە چیرۆکی، بەکرێگیراو
لە نوسینی خەمۆ، گەنجێکی شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ڕۆحێکی سەرگەردان، لە پێناوی دیتنەوەی ڕاستیەکانی ژیان، لەناو گۆڕستان، سەرگەردانە و لە گەشتی خۆی، چاوی بە هەندێک کەسایەتی دەکەوێت و هەر بۆیەش، لە لایەن خواوە لێپرسینەوەی لێی دەکرێت و هەر بەم هۆیەش سەزا دەدرێت...
سزای دووبارە بونەوەی بە مرۆڤ.
E3_Jine Bedirxanîyekan (ژنە بەدرخانییەکان)_Rega Podcast
ژنە بەدرخانییەکان لە نووسینی بوخاری وشیار
کتێبەکە سەبارەت بە بنەماڵەیەکی لێوانڵیو لە کەسایەتی هەڵکەوتوو و پێشەنگ لە خەبات و ڕۆشنبیری و رزگاری خوازی گەلی کوردلەم بنەماڵەیەدا جگە لە پیاوان، کۆمەڵێک ژنی پێشەنگیشیان تێدا هەڵکەوتووە کە ناویان لە کەلێنی ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بەر چاو کەوتووە. وەک لەیلا بەدرخان، ڕەوشەن بەدرخان و سینەم بەدرخان. بەڵام بەداخەوە زۆر بە کەمی نەبیت هیچیان لەبارەیەوە نەنووسرابوو و ئاورێکی بە پێزیان لێ نەدرابوویەوەلەم کتێبەدا پێش ئەوەی باسی ژیان و خەباتی و بەسەرهاتی ژنانی ئەم بنەماڵەیە بکیردرێت نووسەر سەرەتا ئاورێکی لە مێژووی بنەماڵەکەیان داوەتەوە و هەروەها باوکی ئەم خاتوونانەی بە کورتی بەسەر کردووتەوە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان بەسەر کەسایەتی و پەروەردە بوونی کچەکانیاندا هەبووە.
نووسەر: بوخاری وشیار
تۆمار و خوێندنەوەی: فاییزە مەحموودی
ئامادەکردن: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی
E2_Jine Bedirxanîyekan (ژنە بەدرخانییەکان)_Rega Podcast
ژنە بەدرخانییەکان لە نووسینی بوخاری وشیار
کتێبەکە سەبارەت بە بنەماڵەیەکی لێوانڵیو لە کەسایەتی هەڵکەوتوو و پێشەنگ لە خەبات و ڕۆشنبیری و رزگاری خوازی گەلی کوردلەم بنەماڵەیەدا جگە لە پیاوان، کۆمەڵێک ژنی پێشەنگیشیان تێدا هەڵکەوتووە کە ناویان لە کەلێنی ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بەر چاو کەوتووە. وەک لەیلا بەدرخان، ڕەوشەن بەدرخان و سینەم بەدرخان. بەڵام بەداخەوە زۆر بە کەمی نەبیت هیچیان لەبارەیەوە نەنووسرابوو و ئاورێکی بە پێزیان لێ نەدرابوویەوەلەم کتێبەدا پێش ئەوەی باسی ژیان و خەباتی و بەسەرهاتی ژنانی ئەم بنەماڵەیە بکیردرێت نووسەر سەرەتا ئاورێکی لە مێژووی بنەماڵەکەیان داوەتەوە و هەروەها باوکی ئەم خاتوونانەی بە کورتی بەسەر کردووتەوە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان بەسەر کەسایەتی و پەروەردە بوونی کچەکانیاندا هەبووە.
نووسەر: بوخاری وشیار
تۆمار و خوێندنەوەی: فاییزە مەحموودی
ئامادەکردن: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی
E1_Jine Bedirxanîyekan (ژنە بەدرخانییەکان)_Rega Podcast
ژنە بەدرخانییەکان لە نووسینی بوخاری وشیار
کتێبەکە سەبارەت بە بنەماڵەیەکی لێوانڵیو لە کەسایەتی هەڵکەوتوو و پێشەنگ لە خەبات و ڕۆشنبیری و رزگاری خوازی گەلی کورد
لەم بنەماڵەیەدا جگە لە پیاوان، کۆمەڵێک ژنی پێشەنگیشیان تێدا هەڵکەوتووە کە ناویان لە کەلێنی ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بەر چاو کەوتووە. وەک لەیلا بەدرخان، ڕەوشەن بەدرخان و سینەم بەدرخان.
بەڵام بەداخەوە زۆر بە کەمی نەبیت هیچیان لەبارەیەوە نەنووسرابوو و ئاورێکی بە پێزیان لێ نەدرابوویەوە
لەم کتێبەدا پێش ئەوەی باسی ژیان و خەباتی و بەسەرهاتی ژنانی ئەم بنەماڵەیە بکیردرێت نووسەر سەرەتا ئاورێکی لە مێژووی بنەماڵەکەیان داوەتەوە و هەروەها باوکی ئەم خاتوونانەی بە کورتی بەسەر کردووتەوە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان بەسەر کەسایەتی و پەروەردە بوونی کچەکانیاندا هەبووە.
نووسەر: بوخاری وشیار
تۆمار و خوێندنەوەی: فاییزە مەحموودی
ئامادەکردن: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی
Episode 2 – چیرۆکێک بۆ خوشکی ڕەحمەت – Rega Podcast
دوو گیراوانەیەی جێواز لە کوژرانی ڕەحمەت، لە دوو ڕوانگەی جێواز لە چیرۆکێک دا، بۆ خوشکی ڕەحمەت لە زمانی گەنجێک، کە داواکاری خوشکی ڕەحمەتە، بۆ وەی تیشک بخاتە ئەو کارەساتە، تەنیا لەبەر خاتری ئەوین و خۆشەویستی.شاکارێکی ئەدەبی لە نوسینی عەتا نەهایی.ئەم چیرۆکە لە دوو ئاڵقەدا تۆمار کراوە.وەرگیراو لە کتێبی، ئەو باڵندە بریندارە کە منم.نوسەر: عەتا نەهاییدیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانیتۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
Episode 1 چیرۆکێک بۆ خوشکی ڕەحمەت – Rega Podcast
دوو گیراوانەیەی جێواز لە کوژرانی ڕەحمەت، لە دوو ڕوانگەی جێواز لە چیرۆکێک دا، بۆ خوشکی ڕەحمەت لە زمانی گەنجێک، کە داواکاری خوشکی ڕەحمەتە، بۆ وەی تیشک بخاتە ئەو کارەساتە، تەنیا لەبەر خاتری ئەوین و خۆشەویستی.
شاکارێکی ئەدەبی لە نوسینی عەتا نەهایی.
ئەم چیرۆکە لە دوو ئاڵقەدا تۆمار کراوە.
وەرگیراو لە کتێبی، ئەو باڵندە بریندارە کە منم.
نوسەر: عەتا نەهایی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
Bîrewerî Malî Babim (بیرەوەری ماڵی بابم) – Rega Podcast
خاتوو پەروانە ئەحمەدێن
لە دایکبووی ڕۆژی 28 گەلاوێژی ساڵی 1332 کۆچی هەتاوی لە شاری سابڵاغ ( مەهاباد)لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە . کچی سەیدزادە فاتمە ئەحمەدێن ( حوسێنی )خاتوونێکە کە پەروەردەی سروشتی کوردستانە. جار لە گەرمەسێرە و گا لە کوێستانە. لە نێو باخ و شێناوەردەکانی دەشتە بە پیت و بەرەکەتەکانی چۆمی مەجیدخان پەروەردە بوە و ڕاهاتوە.
بابی خاتوو پەروانە ئەحمەدێن کوڕە شارەییەکە و لەبنەماڵێکی دێرینی سابڵاغێ لەکۆڵانی دارایی دیواربەدیواری ماڵی وێنەتانی ژیاوە. بابی لە دایکەوە نەوەی کاکاغای گەورە دارۆغەی شاری سابڵاغێ بوە.بابی خوێندەوار و جێی باوەڕ و متمانەی خەڵکی شار بوە. هەر بۆیەش شانازی وەزیری پۆست و تێلگڕاف و تێلفوونی کۆمارە ساواکەی کوردستانی لەلایەن پێشەوای نەمر قازی محەمەد پێ بەخشراوە .
ئەو جۆرە بۆخۆی دەڵێ لە منداڵێوە خۆلیای نوسین بوە . بیرەوەرێکانی لەوتەمەنەیەوە کە بیر و پێنووسی توانایی نووسینیان پەیدا کردوە هێناوێتە سەر لاپەڕەکان . زۆربەی بیرەوەرێکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتێکان بڵاوبۆتەوە و هاوکاری خۆی وەک خاتوونێکی نوسەر لەگەڵ گۆڤاری دوومانگانەی بەیان دەست پێکردوە کە تائێستا چل ( 40) ژمارەی بڵاوبۆتەوە. گۆڤاری بەیان گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیە کە ماوەی حەوت ساڵە بڵاودەبێتەوە. پەروانە ئەحمەدێن بۆ بڵاوبوونەوەی بیرەوەرێکانی هاوکاری هەواڵنێری هاژەش دەکات . بیرەوەرێکانی ئەوخاتوونە بەزووترین کات لەژێر چاپ دەردێ و بەدەست خوێنەرانی ئازیز دەگات.بەسپاسەوە
چیرۆکی «پیاوێک لە وڵاتی کوردستان» 🔥👁️
چیرۆکی ئەفسەرێکی فرۆکەخانەی هانێدای تۆکیۆ کە گەشتیارێکی کورد بە پاسپۆرت، پارە و بەڵگەنامەی ڕاستەقینەی کوردی دەچتە لای و ژیانی دەگۆڕێ.
دیاکۆ گەرمیانی(شێخ محەمەدی)
Girodeyî (گیرۆدەیی) – Rega Podcast
مەرزە جەوانمەرد لە دایکبووی شاری مهاباد، یەکەم کاری ئەدەبی دیاری خۆی بە هەڵبەستێک بوونەی کۆچی دوایی نەمر کاک «عەزیز یۆسفی» دەسپێکرد. دوای دابرانێکی دوور و درێژ لە کاری ئەدەبی لە ساڵی ١٩٩٩ بە نووسینی کورتە چیرۆکی ساتیر، نووسین و ، وەرگێڕانی وتاری کۆمەڵایەتی و، فێمینیستی لە گۆڤاری گزینگ و ماڵپەڕی دیمانە گەڕایەوە دنیای نووسین. مەرزەی جەوانمەرد کتێبی«پرسی ژێندەر» لە نووسینی Raewyn Connell وەرگيڕاوەتەوە سەرزمانی کوردی. هەروەها وەک تراپیستی ئالکۆل و مادەی سڕکەر و، ڕاهێنەری دوازدە هەنگاو سێ کتێبی بە ناوەکانی؛ گیرۆدەیی، هاوگیرۆدەیی و ، بەرگری لە تووشبوونەوە نووسیوە و، کتێبی تێگەیشتن لە دوازدە هەنگاوە وەرگێڕاوەتەوە سەرزمانی کوردی.
Rêbiwar (ڕێبوار) – Rega Podcast
هێز و وزەی دایک لە کاتی وەرگرتنی تۆڵەی زوڵمێکی کە لە ڕۆڵەکەی کراوە، چیرۆکی رێبوارە لە نووسینی جەلیل ڕەحیمی.
ئەم چیرۆکە، وردەکاری زۆری تێدایە.
وورد بوونەوە لە هەر کام لە کەسایەتیەکانی ئەم بەسەرهاتە، کۆمەڵێک تایبەتمەندی کۆمەڵگای ئەم سەردەمە باس دەکات کە جەلیل ڕەحیمی زۆر مامۆستایانە وەک کۆمەڵناسێکی کارامە، لە چوارچێوەی ئەم چیرۆکە دا نوسیوێتی.
وەرگیراو لە کتێبی دڵ چیە، لە کوێیە و چۆن کار دەکات.
Episode 2 – Vefayi (بیرەوەرییەکانی وەفایی) – Rega podcast
بیرەوەرییەکانی وەفایی- تحفەالمریدینپێشەکی ئەم کتێبە لە نوسینی مەحەمەد حەمە باقی تا ڕادەیەک باس لە ناوەڕۆکی ئەم بیرەوەری دەکات کە وەفایی لەسەر داوای جەنابی شێخ عەبدولقادر لە ئەستەنبول کە ویستوویەتی بۆی چاپ بکات نوسراوە . ئەو بەشەنای کە خوێنەر گرینگە لەو کتێبە دەستی کەویت، کاک محەممەد حەمە باقی بە قەڵەمێکی زۆر جوان و ڕەوان شی کردوتەوە. تیمی پۆدکاستی رێگا بە تۆمار کردنی ئەم پێشەکییە، هەوڵی داوە تاقمێک زانیاری زۆر گرینگی ژیانی وەفایی بهێنێتەوە بەر باس و بە گوێی بەردەنگی ئەم پۆدە بگەینێت.
Episode 1 – Vefayi (بیرەوەرییەکانی وەفایی) – Rega podcast
بیرەوەرییەکانی وەفایی- تحفەالمریدین
پێشەکی ئەم کتێبە لە نوسینی مەحەمەد حەمە باقی تا ڕادەیەک باس لە ناوەڕۆکی ئەم بیرەوەری دەکات کە وەفایی لەسەر داوای جەنابی شێخ عەبدولقادر لە ئەستەنبول کە ویستوویەتی بۆی چاپ بکات نوسراوە . ئەو بەشەنای کە خوێنەر گرینگە لەو کتێبە دەستی کەویت، کاک محەممەد حەمە باقی بە قەڵەمێکی زۆر جوان و ڕەوان شی کردوتەوە. تیمی پۆدکاستی رێگا بە تۆمار کردنی ئەم پێشەکییە، هەوڵی داوە تاقمێک زانیاری زۆر گرینگی ژیانی وەفایی بهێنێتەوە بەر باس و بە گوێی بەردەنگی ئەم پۆدە بگەینێت.
کورتەێک لە کتێبی ڕۆژگار
لە نووسینی ئاشنا جاف.
ئازاد کارکتری سەرەکی ئەم رۆمانەیە و بیر و باوەڕی ئازاد، لەسەر زۆر بابەتی مێژووی، گرێدراوی چارەنووسی گەلی کورد، جیاوازە و بۆچوونەکانی لە شۆنی خۆیدا تایبەتە.
ژیر بوون و هەستی هۆشیاری گەلی کورد، لە بارودۆخی هێشتا دا ئەرکی سەرشانی هەر تاکێکی کوردە.
تیمی پۆدکاستی ڕێگا
Destekan u Namekan (دەستەکان و نامەکان)
دەستەکان و نامەکان لە نووسینی جەلیل رەحیمی
جەلیل ڕەحیمی بە کتێبی “شەدەی سوور” هاتە نێو جیهانی گێڕانەوەوە. دواتر بە کۆمەڵەچیرۆکی “دڵ چییە و لەکوێیە و چۆن کاردەکا” جێپێی لە ھونەری گێڕانەوەدا قایمتر کرد. چیرۆکەکانی کتێبی دواتری “گیا لە عەرز شین دەبێ” هەر درێژەی ئەو چیرۆکە دەروونناسانەن کە بە شێوەیەکی هەستیار دەخزێنە بنجوبناوانی کەسایەتییەکانەوە. “دەستەکان و نامەکان” هەنگاوێکی ترە و هەر بەو ڕوح و زمانە گێڕدراوەتەوە، کەسایەتییەکان بە دوای شوناسی خۆیاندا تووشی کەمایەسی و سەرلێشێواوی هاتوون...
Komarî Ararat (کۆماری ئارارات) – Rega Podcast
وەرگیراو لە کتێبی بزووتنەوە نەتەوایەتییەکانی کورد، نووسینی د.سادق شەرەفکەندی
خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک دیاکۆ گەرمیانی
Şêx Seîdî Pîran (شێخ سەعیدی پیران) – Rega Podcast
پێک هاتنی کۆماری تورکیا و دەوری کوردەکان. بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران.
وەرگیراو لە کتێبی بزووتنەوە نەتەوایەتییەکانی کورد، نووسینی د.سادق شەرەفکەندی
نووسەر لەسەرتا دا لە دەوری کوردەکانی تورکیا، لە بە ئەنجام گەیشتنی کۆماری تورکیا دەدوێت و لە کۆتای بە وردی لەسەر بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران و ئەنجامەکەی دەنووسێت.
Şêx Ehmedî Barzan (شێخ ئەحمەدی بارزان) – Rega Podcast
وەرگیراو لە کتێبی بزووتنەوە نەتەوایەتییەکانی کورد لە نووسینی د.سادق شەرەفکەندی.
لەم بەشەدا، ڕۆڵی سەرەکی ئینگلیزییەکان بۆ پەرە پێدان و سازکردنی دووبەرەکی لەناو هێزەکانی کورد، بە کەڵک وەرگرتن لە بیر و باوەڕی ئایینی کوردەکان بۆ مسەوگەر بوونی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر کانگا نەوتەکانی مووسڵ و کەرکووک، زۆر بەرچاوە...
خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی)
Tarike Bazar (تاریکە بازار) – Episode 2
تاریکە بازار لە نووسینی جەلیل رەحیمی
وەرگیراو لە کتێبی دڵ چیە، لە کوێیە، چۆن کار دەکات
دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنیکی دیاکۆ گەرمیانی
تۆمار و خوێندنەوەی: موشتاق فەیزیابی
Qelay Qazî (قەڵای قازی) – Episode 1
قەڵای قازی لە نووسینی خەبات رەسووڵی
خۆشەویستان ئەو چیرۆکە لە ٣ ئاڵقەدا پێشکێش دەکرێ و هیوادارین مایەی رەزامەندیتان بێ.
تۆمار و ئامادەکردنی موشتاق فەیزیابی
دیزاین و بڵاوکردنەوەی دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەممەدی)