
Girodeyî (گیرۆدەیی) – Rega Podcast
مەرزە جەوانمەرد لە دایکبووی شاری مهاباد، یەکەم کاری ئەدەبی دیاری خۆی بە هەڵبەستێک بوونەی کۆچی دوایی نەمر کاک «عەزیز یۆسفی» دەسپێکرد. دوای دابرانێکی دوور و درێژ لە کاری ئەدەبی لە ساڵی ١٩٩٩ بە نووسینی کورتە چیرۆکی ساتیر، نووسین و ، وەرگێڕانی وتاری کۆمەڵایەتی و، فێمینیستی لە گۆڤاری گزینگ و ماڵپەڕی دیمانە گەڕایەوە دنیای نووسین. مەرزەی جەوانمەرد کتێبی«پرسی ژێندەر» لە نووسینی Raewyn Connell وەرگيڕاوەتەوە سەرزمانی کوردی. هەروەها وەک تراپیستی ئالکۆل و مادەی سڕکەر و، ڕاهێنەری دوازدە هەنگاو سێ کتێبی بە ناوەکانی؛ گیرۆدەیی، هاوگیرۆدەیی و ، بەرگری لە تووشبوونەوە نووسیوە و، کتێبی تێگەیشتن لە دوازدە هەنگاوە وەرگێڕاوەتەوە سەرزمانی کوردی.