
E3_Jine Bedirxanîyekan (ژنە بەدرخانییەکان)_Rega Podcast
ژنە بەدرخانییەکان لە نووسینی بوخاری وشیار
کتێبەکە سەبارەت بە بنەماڵەیەکی لێوانڵیو لە کەسایەتی هەڵکەوتوو و پێشەنگ لە خەبات و ڕۆشنبیری و رزگاری خوازی گەلی کوردلەم بنەماڵەیەدا جگە لە پیاوان، کۆمەڵێک ژنی پێشەنگیشیان تێدا هەڵکەوتووە کە ناویان لە کەلێنی ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بەر چاو کەوتووە. وەک لەیلا بەدرخان، ڕەوشەن بەدرخان و سینەم بەدرخان. بەڵام بەداخەوە زۆر بە کەمی نەبیت هیچیان لەبارەیەوە نەنووسرابوو و ئاورێکی بە پێزیان لێ نەدرابوویەوەلەم کتێبەدا پێش ئەوەی باسی ژیان و خەباتی و بەسەرهاتی ژنانی ئەم بنەماڵەیە بکیردرێت نووسەر سەرەتا ئاورێکی لە مێژووی بنەماڵەکەیان داوەتەوە و هەروەها باوکی ئەم خاتوونانەی بە کورتی بەسەر کردووتەوە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان بەسەر کەسایەتی و پەروەردە بوونی کچەکانیاندا هەبووە.
نووسەر: بوخاری وشیار
تۆمار و خوێندنەوەی: فاییزە مەحموودی
ئامادەکردن: موشتاق فەیزیابی
دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی