Home
Categories
EXPLORE
True Crime
Comedy
Society & Culture
Business
Sports
History
Music
About Us
Contact Us
Copyright
© 2024 PodJoint
00:00 / 00:00
Sign in

or

Don't have an account?
Sign up
Forgot password
https://is1-ssl.mzstatic.com/image/thumb/Podcasts125/v4/6b/a2/10/6ba210a4-aef1-29ad-4537-ed9cbb2b1613/mza_7284343273709824265.jpg/600x600bb.jpg
ktebstan
bilal kamaran
34 episodes
3 days ago
کەناڵی پەرتووکی دەنگی
Show more...
Books
Arts
RSS
All content for ktebstan is the property of bilal kamaran and is served directly from their servers with no modification, redirects, or rehosting. The podcast is not affiliated with or endorsed by Podjoint in any way.
کەناڵی پەرتووکی دەنگی
Show more...
Books
Arts
Episodes (20/34)
ktebstan
ڕشتەی مرواری

لە سەرەتای ئەم سەدەی بیستەمەوە، وردە وردە خوێندەواری لە ناو ڕەمەکی کورددا پەرەی سەندووە و ئەستێنێ. ئینکار ناکرێ خوێندەواری چرای ژیانە، بەڵام لە لایەکی ترەوە، من هەست بە زیانێکی گەورە ئەکەم لە ڕووەوە؛ هەست بەوە ئەکەم چونکە خوێندەوارییەکە بە زمانی کورد نییە، هەتا سەدەی بیستەم بەسەر ئەچێ و قەومی کوردیش نەمێنێ. بۆیە ئەڵێم نەمێنێ، چونکە منداڵەکە لە قوتابخانەی غەیری کوردی لە باتی وشەیەکی کوردی فێر بێ، وشەیەکی غەیری کوردی فێر ئەبێ. ئەو وشەیە دێنێتەوە ماڵەوە و قسەی پێ ئەکا، برا بچکۆلەکە و خوشکە نەشمیلەکەی لێوە فێر ئەبن، باوکی منداڵەش ئەڵێ: کۆرپەلەم فێری زمانی نان پەیداکردن بووە، ئەویش وەری ئەگرێ، دایکیشی ئەڵێ: لە دەورت گەڕێم چەند قسەکانت جوانە؟! ئەویش فێری ئەبێ! بەرە بەرە زمانی قوتابخانەی غەیری کوردی منداڵەکە، شوێن هەوارێکی خۆش بۆ خۆی لە ماڵی باوکی منداڵەدا دروست ئەکا و زمانی مادەرزادی کوردییەکەی لە ژێریا دەست ئەکا بە نقەنق! کە پشتێک بەم جۆرە ڕۆیشت، پشتی دووەم و سێهەم ئەڵێن: باب و باپیری ئێمە بە ڕەحمەت بن، بە زمانێک قسەیان ئەکرد کە پێیان ئەوت زمانی کوردی!..

ناوی پەرتووك : ڕشتەی مرواری 

بەرگی یەکەم

نووسەر : عەلائەددین سەجادی

خوێندنەوەی : ئومێد عەلی

کاری دەنگ : دلێر سەلیم

Show more...
3 years ago
6 hours 57 minutes 40 seconds

ktebstan
مەملەکەتی شەیتان - 2

ناوی پەرتووک : مەملەکەتی شەیتان 

پەرتووکی دووەم  

نوسینی : ماکوان کەریم

خوێندنەوەی : ھەردی عەلی

کاری دەنگ : ھەردی عەلی

Show more...
4 years ago
7 hours 1 minute 19 seconds

ktebstan
ناوچەی 51

نهێنی ناوچەی قەدەخەکراوی 51 لەنێوان راستی و خەیاڵ دا

Show more...
4 years ago
28 minutes 50 seconds

ktebstan
سنووری کۆریای باشوور و باکوور

دۆکیۆمێنتاریی سنووری  کۆریای باشوور و باکوور ئامادەکردن و خوێندنەوەی: ئەیوب نووری مۆنتاژکردنی: سۆران حوسێن

Show more...
4 years ago
11 minutes 10 seconds

ktebstan
مـنـداڵـی زۆمـبـی

کوڕێک لە گوندێکی بچووک و دوور لە دایک بوو 

ڕەنگێکی پەڕیووی هەبوو

هەروەها دوو چاوی گەورە

لە کاتی بەخێوکردنی کوڕەکە

دایکی بە شێوەیەکی سروشتی گەیشتە زانینی ئەوەی

کەوا کوڕەکەی هـیـچ هـەسـتـێـکی نـیـیـە !

هەموو ئەوەی هەیبوو ئارەزووی خواردن بوو وەک ( زۆمـبـی )

بۆیە دایکی لە ژێر زەمینەکەدا بەندی کرد

تاوەکو گوند نشینەکان نەیبینن

هەموو شەوێک ، ئاژەڵی دراوسێکانی دەدزی تا خواردنی پێبدات

بەم شێوەیە ئەوی بە نهێنی بەخێوکرد

شەوێک ، مریشکی دەدزی

شەوی دواتر ، بەرازی دەدزی

بەم شێوەیە سـاڵـەکـان تێپەڕین

دواتر ڕۆژێک ، پەتایەک بڵاوبویەوە هەموو ئەو ئاژەڵانەی کە مابوو کوشتی .

هەروەها خەڵکێکی زۆریشی کوشت

ئەوانەشی کە لە پەتاکە ڕزگاریان بوو

گوندەکەیان جێهێشت ...

بەڵام دایکەکە نەیتوانی کوڕەکەی بە تەنها جێبهێڵێت لەگەڵ گوند نشینەکان بڕوات ...

دواتر کە هیچ شتێک نەمایەوە تا بیدات بە کوڕەکەی 

بۆ ئەوەی کوڕەکەی تێر بکات کە لە برسا دەگریا 

قاچێکی خۆی بڕی و پێیدا !

دوای ئەوە ، قۆڵی خۆی پێدا !

هەموو ئەندامەکانی خۆیدا بەو !

کاتێک کە هیچی نەمایەوە جگە لە ناو قەدی !

بۆ کۆتا جار باوەشی بە کوڕەکەیدا کرد

تا لێـیـبـگـەڕێـت ئەوەی ماوەتەوە لێی بیخوات

کوڕەکە بە هەردوو قۆڵەکانی زۆر بە توندی باوەشی بە ناو قەدی دایکی داکرد

هەروەها بۆ یەکەمین جار لە ژیانیدا قسەی کرد !

دایـکـە 

تـۆ ...

زۆر گـەرمـیـت

ئایا کوڕەکە بەڕاستی چی دەویست ؟

تێرکردنی برسیەتیەکەی ؟

یان هەستکردن بە گەرمی باوەشی دایکی ؟

هەندێک جار مرۆڤەکان ئەوەندە پێوویستیان بە پشتگیری دەروونی خێزانەکانیانە ئەوەندە پێوویستیان بە دابینکردنی ژیانێکی باش نییە لەلایەن خێزانەکانیانەوە . 

تەنانەت گەر خراپترین ژیانیشت هەبێت بەڵام خێزانێکت هەبێت کە لە دڵەوە لەگەڵت بن نەک بە سەروەتەکەیان ئەوا تۆ براوەیت تۆ بەبەختیت تـــۆ دڵخۆشیت .. تۆ هەست بە بەهێزی خۆت ئەکەیت چونکە تۆ خێزانەکەت لە ڕۆح لە پشتن کە ئەوەش گەورەترین ورەت ئەداتێ بۆ زاڵبوون بەسەر سەختیەکاندا . 

Show more...
4 years ago
2 minutes 34 seconds

ktebstan
وڵاتێکی نوێ لە دەرەوەی پەنجەرەکەمدا

وڵاتێکی نوێ لە دەرەوەی پەنجەرەکەمدا 

نووسینی : تیۆدۆر کەلفەتیدس

خوێندنەوەی : چیا هادی

Show more...
4 years ago
2 hours 39 minutes 3 seconds

ktebstan
ژیزل

سەمای پەرییەکان تا مەرگ

Show more...
4 years ago
9 minutes 20 seconds

ktebstan
سیراکۆس

بەرەنگاری ڕۆمانەکان بۆ سێ ساڵ

Show more...
4 years ago
9 minutes 5 seconds

ktebstan
چیرۆکی دۆزینەوەی پەیکەری ڤینۆس

پەیکەری ڤینۆس میلۆ

مێژوی دروستکردنی ئەم پەیکەرە بۆ سەدەی یەکەمی (پ.ز)

دەگەڕێتوە ، پەیکەری ئەفرۆدیت لە دورگەی میلۆس بە ڤینۆس میلۆ ناسراوە ، ئەم پەیکەرە یەکێکە لە دەستڕەنگیینیەکانی هونەری گریکی لە دواین سەدەکانی دەسەڵاتیانا کە چەرخی (هیلینستی)یە دەکاتە سەدەی دووەمی (پ.ز) ناوی ئەم پەیکەرە بۆ (ڤینۆس) خودای جوانیی لەلای رۆمانییەکان دەگەڕێتەوە بۆ دورگەی (میلۆ) بە ئیتاڵی ، ئەم پەیکەرە لەساڵی (1820)دا دەرکەوتوو و دۆزرایەوە، ناوی ئەم پەیکەرتاشەی ئەم پەیکەرەی دروستکردووە نەزاندراوە ، پێ دەچێت ئەو قۆلە ونبوانە لە بنچینەدا قەڵغانیان بۆ سەرەوەی لای چەپ بەرز کردبێتەوە ، بەو هیوایەی وێنەی خواوەندەکە کاردانەوەیەکی پێچەوانەی هەبێت.

Show more...
4 years ago
6 minutes 53 seconds

ktebstan
ئارام بە

ئەوین لاوازی و بێ هێزیی نییە،

ئەوین هێز و قوربانیدانە. 

هەر کەسێک بەڕاستی خۆشی بوێی

لەسەر ئەو ڕووداوەی بەسەرت هاتووە، 

لەگەڵتدا ناگریەت، بەڵکو دوای هێزی پەروەردگار

ئەو هێزێکی وەهات پێ دەدات، کە پێیەوە خۆڕاگر بیت.

ئارام به، یاداشتنامەیەکە دەربارەی کۆمەڵێک شتی ژیان، کرانەوەی دەلاقەیەکی ڕوونە بەره و ئاسۆو هەڵسانەوەیە بۆ بەدیهاتنی ئامانجەکان.

ئاشکرایە کۆمەڵگەی کوردی بە دۆخێکی خراپی سایکۆلۆژی گوزەر دەکات، بۆیە دەشێت کتێبی ئارامبە ئارامیەک ببەخشێ بە کۆمەڵگای کوردی و بەتایبەتی چینی گەنجان، بەو پێیەی کتێبەکە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک ووتەی بەنرخ و ئەزموونی گەنجێک بەناوی (عومەر العوظە) و لەلایەن نووسەری لاو (زامدار قادری) کراوەتە زمانی شیرینی کوردی...

Show more...
4 years ago
1 hour 30 minutes 36 seconds

ktebstan
بێسەرپەرشتان - بەشی دوو

بەسەرھاتەکانی نێو ئەم ڕۆمانە، باس لە سەختییەکانی ژیانی مناڵێکی بێدایک دەکات، کە چۆن بە هۆی زوڵمی باوەژن و دەرکردنی لە ماڵەوە، تووشی تاوانێک دەبێت و لەسەری سزا دەدرێت، لە کاتێکدا هەرگیز ویستی ئەنجامدانی ئەو تاوانەی نەبووە.
بەڵام کلیلی هەموو دەرگا داخراوەکان کە ئومێدە، هەمیشە لە دڵی ئەم مناڵەدا دەمێنێتەوە و، بەم چەکەیش ڕووبەڕووی هەموو ئەو نەهامەتییانە دەبێتەوە کە دێنە ڕێی.

Show more...
4 years ago
2 hours 45 minutes 19 seconds

ktebstan
بێسەرپەرشتان - بەشی یەک

بەسەرھاتەکانی نێو ئەم ڕۆمانە، باس لە سەختییەکانی ژیانی مناڵێکی بێدایک دەکات، کە چۆن بە هۆی زوڵمی باوەژن و دەرکردنی لە ماڵەوە، تووشی تاوانێک دەبێت و لەسەری سزا دەدرێت، لە کاتێکدا هەرگیز ویستی ئەنجامدانی ئەو تاوانەی نەبووە.
بەڵام کلیلی هەموو دەرگا داخراوەکان کە ئومێدە، هەمیشە لە دڵی ئەم مناڵەدا دەمێنێتەوە و، بەم چەکەیش ڕووبەڕووی هەموو ئەو نەهامەتییانە دەبێتەوە کە دێنە ڕێی.

Show more...
4 years ago
2 hours 53 minutes 22 seconds

ktebstan
جیهانی سۆفیا - بەشی دوو

ئەو کەسەی لە مێژووی سێ ھەزار ساڵی مرۆڤ بە ئاگا نەبێت, تەنھا بۆ ورگی دەژی.

Show more...
4 years ago
2 hours 39 minutes 27 seconds

ktebstan
جیهانی سۆفیا - بەشی یەک

ئەو کەسەی لە مێژووی سێ ھەزار ساڵی مرۆڤ بە ئاگا نەبێت, تەنھا بۆ ورگی دەژی.

Show more...
4 years ago
2 hours 45 minutes 22 seconds

ktebstan
کتێبی کەمانچەژەن

کەمانچەژەن، ئەو کتێبەی بە گشتی خوێنەران چێژیان لە خوێندنەوەی بینیوە. 

کەمانچەژەن کتێبێکی بچووکە و پیرەمێردی شاعیر وەری گێڕاوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی، ڕەنگە ئەمەش وای کردبێت زیاتر لەناو خوێنەراندا شیرین بێت و هەست بە پاراوی و خۆڕسکی زمانەکەی بکەن. 

کەمانچەژەن سەربوردی لاوێکی هەژار و بێکەسە کە باوکی لە ماڵ دەری دەکات و لە ڕێگە تووشی خانمێکی شۆخ دەبێت. خانمەکە بەزەیی پێدا دێتەوە و لای خۆی داڵدەی دا، بەڵام هاوکات شیرینی زمان و دڵسافییەکی وا لە لاوەکەی ئێمە دەکات بکەوێتە داوی ئەوینی کچەوە و تا دواهەمین وێستگە هەوڵی بەدەستهێنان و گەیشتن پێی بدات.

کەمانچە ژەن، باس لە خۆشەویستییەکی پاک و بێگەرد و ڕاستەقینە دەکات، لە قاڵبی ئەدەبیاتێکی تەنزئامێزدا کە فێرمان دەکات کۆڵنەدان  بۆ گەیشتن بە خۆشەویستییەکی مەحاڵ و قوربانیدان لە پێناو عەشقێکی بێگەرددا بە چ واتایەک دێ، لێرەدا مۆسیقا ئامرازێکە بۆ بەیەک گەیشتن...

Show more...
4 years ago
3 hours 39 minutes 13 seconds

ktebstan
ڕێبوار سیوەیلی - ڕۆشنگەری

ڕێبوار سیوەیلی - ڕۆشنگەری

Show more...
4 years ago
41 minutes 5 seconds

ktebstan
گێلە پیاو - ئەڵقەی کۆتایی

کاتێک ویستم

 لە سەر ئەسپەکەم بێمە خوارەوە ئاغا هاتە بەردەم ئەسپەکەم و لە بەرچاوی هەموو پیاوەکانی شانی دانا و قاچم خستە سەر شانی ئاغا و هاتمە خوارەوە دەستی ماچ کردم وتی گەورەت کردین یاشێخ ، زۆرم لا سەیر بوو ئاغا ئەو هەموو ڕێزەی لێ گرتم ، کە لەگەڵ ئاغا چووینە ژوورەوە سەیر ئەکەم هەموو جۆرەکانی مەشرووب دانراوە وتی چی ئەخۆیتەوە؟؟ وتم عەفووم کە ئاغا ئێمەی شێخ و پیاوی ئاینی چۆن شەراب و شتی حەرام ئەخۆینەوە ، وتی پێکەکەت پڕ کەو ئەوەندە قسە مەکە، ئەو خەڵکەی دەرەوە گێلن خۆ من گێل نیم ، من لە بەرچاوی ئەوان ڕێزت ئەگرم و لێرەش بە یەکەوە ئەخۆینەوە ، بخۆ تا مەست ئەبی تەڵەکە باز تا ئێستا باشت هێناوە نەکەی خراپی کەیت و لە قسەی من دەرچی .

ڕۆمانــی:- گێلە پیاو 

نوسیـنی :-عەزیز نەسین

Show more...
4 years ago
34 minutes 5 seconds

ktebstan
گێلە پیاو - ئەڵقەی حەڤدە

31 minutes 9 seconds

ktebstan
گێلە پیاو - ئەڵقەی شازدە

31 minutes 7 seconds

ktebstan
گێلە پیاو - ئەڵقەی پازدە

31 minutes 32 seconds

ktebstan
کەناڵی پەرتووکی دەنگی