
پەیکەری ڤینۆس میلۆ
مێژوی دروستکردنی ئەم پەیکەرە بۆ سەدەی یەکەمی (پ.ز)
دەگەڕێتوە ، پەیکەری ئەفرۆدیت لە دورگەی میلۆس بە ڤینۆس میلۆ ناسراوە ، ئەم پەیکەرە یەکێکە لە دەستڕەنگیینیەکانی هونەری گریکی لە دواین سەدەکانی دەسەڵاتیانا کە چەرخی (هیلینستی)یە دەکاتە سەدەی دووەمی (پ.ز) ناوی ئەم پەیکەرە بۆ (ڤینۆس) خودای جوانیی لەلای رۆمانییەکان دەگەڕێتەوە بۆ دورگەی (میلۆ) بە ئیتاڵی ، ئەم پەیکەرە لەساڵی (1820)دا دەرکەوتوو و دۆزرایەوە، ناوی ئەم پەیکەرتاشەی ئەم پەیکەرەی دروستکردووە نەزاندراوە ، پێ دەچێت ئەو قۆلە ونبوانە لە بنچینەدا قەڵغانیان بۆ سەرەوەی لای چەپ بەرز کردبێتەوە ، بەو هیوایەی وێنەی خواوەندەکە کاردانەوەیەکی پێچەوانەی هەبێت.