Home
Categories
EXPLORE
True Crime
Comedy
Society & Culture
Business
Sports
History
Fiction
About Us
Contact Us
Copyright
© 2024 PodJoint
00:00 / 00:00
Sign in

or

Don't have an account?
Sign up
Forgot password
https://is1-ssl.mzstatic.com/image/thumb/Podcasts125/v4/6b/a2/10/6ba210a4-aef1-29ad-4537-ed9cbb2b1613/mza_7284343273709824265.jpg/600x600bb.jpg
ktebstan
bilal kamaran
34 episodes
5 days ago
کەناڵی پەرتووکی دەنگی
Show more...
Books
Arts
RSS
All content for ktebstan is the property of bilal kamaran and is served directly from their servers with no modification, redirects, or rehosting. The podcast is not affiliated with or endorsed by Podjoint in any way.
کەناڵی پەرتووکی دەنگی
Show more...
Books
Arts
https://d3t3ozftmdmh3i.cloudfront.net/production/podcast_uploaded_episode/12409049/12409049-1626124129398-cf3fb65f274eb.jpg
مـنـداڵـی زۆمـبـی
ktebstan
2 minutes 34 seconds
4 years ago
مـنـداڵـی زۆمـبـی

کوڕێک لە گوندێکی بچووک و دوور لە دایک بوو 


ڕەنگێکی پەڕیووی هەبوو

هەروەها دوو چاوی گەورە


لە کاتی بەخێوکردنی کوڕەکە

دایکی بە شێوەیەکی سروشتی گەیشتە زانینی ئەوەی


کەوا کوڕەکەی هـیـچ هـەسـتـێـکی نـیـیـە !


هەموو ئەوەی هەیبوو ئارەزووی خواردن بوو وەک ( زۆمـبـی )


بۆیە دایکی لە ژێر زەمینەکەدا بەندی کرد

تاوەکو گوند نشینەکان نەیبینن


هەموو شەوێک ، ئاژەڵی دراوسێکانی دەدزی تا خواردنی پێبدات


بەم شێوەیە ئەوی بە نهێنی بەخێوکرد


شەوێک ، مریشکی دەدزی

شەوی دواتر ، بەرازی دەدزی


بەم شێوەیە سـاڵـەکـان تێپەڕین


دواتر ڕۆژێک ، پەتایەک بڵاوبویەوە هەموو ئەو ئاژەڵانەی کە مابوو کوشتی .


هەروەها خەڵکێکی زۆریشی کوشت


ئەوانەشی کە لە پەتاکە ڕزگاریان بوو

گوندەکەیان جێهێشت ...


بەڵام دایکەکە نەیتوانی کوڕەکەی بە تەنها جێبهێڵێت لەگەڵ گوند نشینەکان بڕوات ...


دواتر کە هیچ شتێک نەمایەوە تا بیدات بە کوڕەکەی 


بۆ ئەوەی کوڕەکەی تێر بکات کە لە برسا دەگریا 

قاچێکی خۆی بڕی و پێیدا !


دوای ئەوە ، قۆڵی خۆی پێدا !


هەموو ئەندامەکانی خۆیدا بەو !


کاتێک کە هیچی نەمایەوە جگە لە ناو قەدی !

بۆ کۆتا جار باوەشی بە کوڕەکەیدا کرد


تا لێـیـبـگـەڕێـت ئەوەی ماوەتەوە لێی بیخوات


کوڕەکە بە هەردوو قۆڵەکانی زۆر بە توندی باوەشی بە ناو قەدی دایکی داکرد


هەروەها بۆ یەکەمین جار لە ژیانیدا قسەی کرد !


دایـکـە 

تـۆ ...

زۆر گـەرمـیـت




ئایا کوڕەکە بەڕاستی چی دەویست ؟


تێرکردنی برسیەتیەکەی ؟


یان هەستکردن بە گەرمی باوەشی دایکی ؟




هەندێک جار مرۆڤەکان ئەوەندە پێوویستیان بە پشتگیری دەروونی خێزانەکانیانە ئەوەندە پێوویستیان بە دابینکردنی ژیانێکی باش نییە لەلایەن خێزانەکانیانەوە . 

تەنانەت گەر خراپترین ژیانیشت هەبێت بەڵام خێزانێکت هەبێت کە لە دڵەوە لەگەڵت بن نەک بە سەروەتەکەیان ئەوا تۆ براوەیت تۆ بەبەختیت تـــۆ دڵخۆشیت .. تۆ هەست بە بەهێزی خۆت ئەکەیت چونکە تۆ خێزانەکەت لە ڕۆح لە پشتن کە ئەوەش گەورەترین ورەت ئەداتێ بۆ زاڵبوون بەسەر سەختیەکاندا . 

ktebstan
کەناڵی پەرتووکی دەنگی