لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا یادگار فایەق مامۆستای زانکۆ و میدیاکاری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کۆمەڵە بابەتێکی گرنگ کە بۆ هەموو تاکێک گرنگە و جێگەی مشتومڕێکی زۆرە، ئەوانیش بابەتەکانی سوود گەیاندن بە کۆمەڵگە و پێوەرەکانی سەرکەوتن، پەروەردەی تاک، ڕۆڵی ئینفلونەسەر لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە.
هەنگاو گفتوگۆیەکی گەنجانەی نیوستێپە، هەرجارە و کەسێک بانگێشتدەکرێت و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەنجان دەکەن، میوانی بانگێشتکراو باس لەئەزمونی خۆی دەکات و گەنجانیش بە پرسیارەکانیان بابەتەکان تاوتوێ دەکەن.میوانی ئەمجارەمان مامۆستا (یادگار فایەق) مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی کۆمپانیای ساوث کوردستانە.
لەم پۆدکاستەی یادگار فایەق لە نیان پۆدکاست باس لە هەڵە باوەکانی تێگەیشتن لە چەمکی خۆشەویستی و دانانی ڕۆژێک بەناوی ڤالانتاین و ئەو کێشانەی مرۆڤ و گەنجی کورد لە کوردستان ڕوبەڕوی دەبنەوە لەکاتی پەیوەندییەکانیان.
لەم پۆدکاستەی یادی تۆک و کەناڵی کوردماکس باسی کۆمەڵێک بابەت کراوە:
#Kurd #Kurdistan #YadgarFayaq #YadiTalk
ئەم دانیشتنەی یادگار فایەق و بیلال کەیوانی بێ ناونیشانە و پێکەوە باس لە ژیان دەکەن و خەمەکانی کۆمەڵگە شەن و کەو دەکەن و لە مەجلیسێکی پڕ لە گفتوگۆی ئەدەبی و عیرفانیدا قسە لەسەر گەنج دەکەن.