Home
Categories
EXPLORE
True Crime
Comedy
Society & Culture
Business
Sports
History
TV & Film
About Us
Contact Us
Copyright
© 2024 PodJoint
00:00 / 00:00
Sign in

or

Don't have an account?
Sign up
Forgot password
https://is1-ssl.mzstatic.com/image/thumb/Podcasts221/v4/95/1b/5f/951b5f4f-b821-cf4d-1235-13880617ca5a/mza_11305718159066528157.jpeg/600x600bb.jpg
Blingo
Navid Vahabiazar
88 episodes
5 months ago

بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکات

ئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەن

لێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوە

وەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟

چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟

#kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
History
Religion & Spirituality,
Society & Culture
RSS
All content for Blingo is the property of Navid Vahabiazar and is served directly from their servers with no modification, redirects, or rehosting. The podcast is not affiliated with or endorsed by Podjoint in any way.

بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکات

ئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەن

لێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوە

وەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟

چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟

#kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
History
Religion & Spirituality,
Society & Culture
Episodes (20/88)
Blingo
AK47 یان کڵاشنیکۆڤ چۆن ساز کرا؟

کوشندەترین چەکی جیهان!

لەم ڤیدیۆیەدا باس لە یەکێک لە بەناوبانگترین و کوشندەترین چەکەکانی جیهان دەکەین: کڵاشنیکۆڤ (AK-47)! ئەم چەکە کە لە ساڵی ١٩٤٧ لەلایەن میکائیل کڵاشنیکۆڤەوە دروست کراوە، بووەتە هێمایەکی جیهانی و بە یەکێک لە کاریگەرترین داهێنانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت. بەڵام چیرۆکی پشت ئەم چەکە چییە؟ بۆچی ئەوەندە بەناوبانگە؟ و چۆن بووە هۆی گۆڕانکاری لە جیهانی شەڕ و سیاسەت؟


Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
5 months ago
14 minutes 23 seconds

Blingo
ئەو وشکانیانەی زەوی بۆ ون بوون؟

🌍✨ **جیهانی ونبووی ساهوڵ: گەشتێک بەرەو مێژوو!** ✨🌏


نزیکەی ٧٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر، زەوییەکی گەورە بە ناوی **ساهوڵ** ئۆسترالیا، نیوگینیا، تاسمانیا و دوورگەکانی ئارووی پێکەوە گرێ دەدا. 🦘🌴 ئەم پارزەوییە کۆنە شوێنی ئاژەڵە ناوازەکان، دارستانە باراناوییەکان و شاخە بەرزەکانی بوو. مرۆڤەکان بۆ یەکەمجار نزیکەی ٦٠-٤٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر گەیشتنە ئەم شوێنە، بە پێ و بەلەمی بامبوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە هاتوون! �‍♂️🛶


بەڵام دوای گەرمبوونی زەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان، ساهوڵ نوقم بوو و ئێستا لە ژێر ئاوە! 🌊 ئایا دەتەوێت زیاتر بزانیت دەربارەی ئەم جیهانە ونبووە و چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکەی؟ 👀


🎥 **بینەری ڤیدیۆکەمان بە و بەشداری لە گەشتەکەمان بکە!**

#ساهوڵ #جیهانی_ونبوو #مێژووی_زەوی #ئوسترالیا #نیوگینیا #مرۆڤی_کۆن


Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
5 months ago
8 minutes 57 seconds

Blingo
ئەو هەسارانەی هیچ کات باوەڕ ناکەی هەبن
هەواڵەکە قسە دەکاتە سەر ئەستێرەکان و هەسارەکانە جۆرە جۆرانە کە پەیوەندیدار بە سەختیەکان و تایبەتمەندیەکانە. بۆ نموونە هەسارەی کیپلێر ١٦بەیە کە دوو خۆر هەیە، و هەسارەی GJ1214-b کە پەیچەکەی ئاو لە سەر گۆی زەوی هەیە. هەروەها هەسارەی HD189733b پارێزگاکانیە بە گەرمیەکەی ٩٠٠ درەجە سانتیگراد و بایەکانی هەوایەی خۆیان دەگەڕێنەوە بە شێوەیەکی زۆر توند. ھەروەها تیتان مانگەی زوحەڵە بە شێوەیەکی تایبەتی گاز و مەیتانی بارانی دەبارێت و دەرەوەی شەڕی ساردی زەریاکانی گەورەکانە. ئەم ڤیدیۆیە تێبینی دەکاتە سەر ئەو هەسارەکان و ئەستێرەکانە جەهەنی نوێ و پەیوەندیدار بە ڕووداوەکان و بەرزەکانی خۆیانی تایبەتمەندیەکان.

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
5 months ago
9 minutes 18 seconds

Blingo
ئەگەر لە شوێنێک ون بوون چۆن ڕێگا بدۆزینەوە؟
اراستەکردن،بریتییە لە دۆزینەوەی ئاراستە جوگرافییەکان.ئاراستەکردن لە سروشتدا لە زۆر حاڵەتدا بەکاردەهێنرێت.بۆ نموونە ڕەنگە هەندێک جار لە شاخ،دارستان یان بیابان و هتد ون بووبن، بە زانینی ئاراستەکانی گیتالۆجی،دەتوانیت بگەیتە شوێنی دڵخوازی خۆت. هەروەها شاخەوانەکان،سەربازەکان،پارێزەرانی دارستانەکان و هتد پێویستیان بە زانینی شێوازەکانی ئاراستەکردن هەیە. هەرچەندە ئەمڕۆ بە بوونی ئامێرەکانی وەک کۆمپاس یان سیستەمی پێگەی جیهانی (GPS) مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی و زۆر بە وردی ئاراستە جوگرافییەکان دەستنیشان بکات، بەڵام لە نەبوونی ئەو ئامرازانەدا زانینی شێوازەکانی دیکەی دۆزینەوەی ئاراستە بەسوود و کاریگەرن. ئاراستەی سەرەکی و بچووک

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
5 months ago
4 minutes 44 seconds

Blingo
ئەو داهێنانەی زیاترین کاریگەری لە ژیانی مڕۆڤ دا هەبوە چیە؟
ئەم وتارە باسی گرنگترین داهێنانە کۆنەکان دەکات کە هەزاران ساڵە پێش ئێستا دروست کراون و کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ژیانی مرۆڤەکان هەبووە. لە سەرەتا، ئەم وتارە دەستی پێ دەکات بە داهێنانی پاپیروسەکانی میسرییە کۆنەکان و یەکەم ساڵنامەی دروستکراوە لە سوی سومەرییەکان. پاشان باسی داهێنانی نووسینی، کۆنکرێت، کارێزە و جۆرە جۆرە داهێنانی تایبەتی کۆنەکان دەکات کە هەریەک کاریگەرییەکی زۆری بەرەو پێشکەوتنەکان کردووە. لە کۆتاییدا، ئەم وتارە باسی داهێنانی چەکلێت و کاکاوەی ئازتەکەکان دەکات کە ئەوان یەکەمی داهێنەرەکان بوون کە ئیشی پەیوەندیدار بە تەندروستی کرد. ئەم داهێنانە هەریەکەیان بە شێوەیەکی تایبەتی پەیوەندیدارە بە پەیوەندیدانی ژیانی مرۆڤەکان و پێشکەوتنەکان

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
6 months ago
12 minutes 59 seconds

Blingo
چۆن مناڵێک بە کایەی کۆمپیوتێری کوڵاوی لە سەری خەڵک نا؟
چیرۆکی سەرسوڕهێنەری مێهمێت ئایدین، داهێنەری یارییە بەناوبانگەکەی *چیفلیک بانک*، کە بوو بە گەورەترین فێڵی دارایی لە تورکیا. لە ژیانی هەژارییەوە بۆ دەستکەوتنی ملیۆنان دۆلار، و دواتر هەڵهاتن بۆ ئەمریکای باشوور و دەستگیرکردنی لەلایەن ئینتەرپۆلەوە. ئەم چیرۆکە سەرنجڕاکێشە باس لە هەوڵەکانی مێهمێت دەکات و ئەو سزایە سەختەی کە بەهۆی فێڵەکەیەوە بەسەردا سەپێندرا. بە بینینی ئەم ڤیدیۆیە، فێری ئەوە دەبیت کە هیچ شتێک لەم جیهانەدا بەخۆڕایی بەدەست نایەت!

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
6 months ago
11 minutes 32 seconds

Blingo
مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی ۲۴۰۰ ساڵەی وێنەگرتن

ئایا ئەتوانن جیهانێک وێنا بکەن کە هیچ وێنەیەک بوونی نەبووە و کامێراکان دروست نەکراون؟

ئەزانم کە ئێستا بۆ ئێمە ئەستەمە، بەڵام پێویستە بزانن زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتی بەبێ کامێرا و وێنە تێپەڕ بووە. ئەگەر شتانێکیش لە ڕابردوو لەبەر دەستمانە ئەوە نیگارەیە. وشەی فۆتۆگرافی یا وێنەگری ٢٤٠٠ساڵ پێش ئێستا داهێنراوە و هیچ پێوەندی بە فۆتۆگرافی ئەمڕۆوە نییە.

٢٤٠٠ساڵ پێش فەیلەسووفێکی چینی بە ناوی مۆزی نووسیوییەتی ئەگەر دیواری ژوورێک کون کەی ئەو ڕووناکییەی کە لەم کونەدا بۆ ناو ژوورەکە دەدرەوشێتەوە، پێچەوانە ئەبێتەوە و ئەدرێ لە دیواری بەرانبەر واتە هەمان کارێک کە کامێرا فۆتۆگرافییەکان ئەیکەن. ئەم حاڵەتە وەک نوورهاوێژ وایە وەک کامێرای سینەماکان.

دێینە بەرترۆ واتا ١٠٠٠ساڵ لەمەوبەر. ئیبن هەیسەم، ئەیهەویست ئەم بیرۆکەیە تاقی بکاتەوە و ئەیەوێ لەسەر مانگ‌گیران و خۆرگیران لێکۆڵینەوە بکا. شتێک بە ناوی کامێرا نەبوو کە بەکاری بێنێت تەنیا ژوورێکیان تاریک ئەکرد و کونێکیان دروست ئەکرد و ڕووناکیان تێ ئەخست. ئیبن هەیسەم بەپێی ویکیپیدیا یان زانایەکی ئێرانییە یا عەرەبە.


Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
6 months ago
12 minutes 24 seconds

Blingo
دارا ، شارێکی کۆنی مێژوویی لە باکووری کوردستان

شاری دێرینی دارا لە شاری مێردین لە باکووری کوردستان

لە شارستانییەتی میزۆپۆتامیادا، هەزاران شوێن و ناوچەی کۆن هەتا ئەمڕۆش وەک ناوچەیەکی ڕۆشنبیری، مێژوویی و گەشتیاری ماونەتەوە؛ یەکێک لەو شوێنانە شاری دێرینی دارایە.

شاری مێژوویی دارا یان دێرا، دەکەوێتە گوندی دارا سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان و ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورە و لەسەر ڕێگای ناوچەی نسێبینە. مێژووی شاری دارا دەگەڕێتەوە بۆ ٢٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا.

ئەم شارە مێژووییە لە سەردەمی ڕۆمییەکاندا وەک بنکەیەکی سەربازی دروست کراوە بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمی ڕۆژهەڵات لە بەرامبەر ساسانییەکان. لە سەردەمی خۆیدا چونکە لەسەر جادەی ئاوریشم بووە، لە ڕووی ئایین و کۆمەڵگە و بازرگانییەوە پێگەیەکی گرینگی هەبووە. هەروەها بە مێژوو و دیمەنەکانی سەرنجی هەمووان ڕادەکێشێت؛ هەر بۆیە ساڵانە هەزاران کەس سەردانی شاری مێژوویی دارا دەکەن و بە دیمەنە ناوازەکانی سەرسام دەبن.



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
7 months ago
5 minutes 5 seconds

Blingo
ژیاننامەی عەربی شەمۆ (عەرەب شامیلۆف) ڕۆماننوسی گەورەی کورد

ئەو کەسایەتیە دیارەی ئێستا دەمانهەوێ سەبارەت پێیی بدوێین یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەر و زانا و ڕوناکبیرەکانی کوردستانی سوور، بە "شوانە کوردییەکە" ناوبانگی بەدەستهێناوە و خزمەتی بە فۆلکلۆر و پرسی نەتەوە و نیشتمانی خۆی کردووە، لە رێکەوتێکی 23ی کانونی دووەمی 1897، لە گوندی سوسزی ناوچەی قارسی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی لە بنەماڵەیەکی سەر بە شێخانی(ئێزید_داستی)لەدایک بووە.سەرەتا ژیانی بە شوانکاری بەسەر بردووە.

عەرەب شامیلۆڤ، ناسراو بە عەرەبی شەمۆ، لە دیارترین نووسەرەکانی کوردستانە و بە باوکی رۆمانی کوردیی دادەنرێت.

لە سەرەتای قۆناغی ژیاندا، عەرەبی شەمۆ، کرێکاری رێی ئاسنین بووە، پاشان دەچێتە ریزی بەڵشڤییەکان و دژی رژێم و دەسەڵاتی قەیسەر دەبێت بە خەباتگێڕ، ساڵی 1917، پێش شۆڕشی ئۆکتۆبەر، دەگات بە شاری ستراڤۆپۆل، پاشان بەشداریی لە شەڕی ناوخۆ دەکات.

عەرەبی شەمۆ، دووەم کورد بووە لە مێژوودا، پلەی سەربازیی لەناو سوپای سوردا پێبدرێت، پاش شۆڕش، لە پەیمانگەیەکی مۆسکۆی پایتەخت دەگیرسێتەوە، بەهۆی زمانزانییەکەی لە تورکی، جۆرجی، ئازەری، روسی و ئەرمەنی، کار لەسەر زمان و نووسین دەکات و هەنگاوەکانی بۆ بوون بە یەکێک لە دیارترین نووسەرەکانی کورد دەنێت.



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
8 months ago
3 minutes 41 seconds

Blingo
ئایا ئێوە ئامادەن بچنە وڵاتێک کە پیاوی تێدا ناژی؟

کاتێک چاو لە ڕێژەی هاوسەرگیری وڵاتێک دەکەین دەتوانین شتانێکی زۆر سەبارەت بە بنەما و پێکهاتەی شار یا وڵاتێک بەدەست بێنین. هەر بۆیە کەم‌بوونی ڕێژەی پیاوانی وڵاتێک، تەنیا دۆخێکه کە مرۆڤەکان لایان سەیرە و کاریگەری هەیە لەسەریان. ئەگەرچی هەندێک وڵات بەهۆی نەبوونی جەماوەری پیاو ڕوانینێکی گەرموگوڕیان بۆ سەر هاوسەرگیری نییە.

لە گوندی میستێسێ ئۆدژانگێتیسێ کە لە باشووری لەهێستانە، نۆ ساڵێک دەبێ کە لیچارێکی ناڕوونی دیمۆگرافیک{جەماوەرناسی} هەیە. نزیکەی دە ساڵ دەبێ لەم گوندە هیچ مناڵێکی کوڕ لەدایک نەبووه و بچووکترین کوڕێک کە ئێستاکە لەم گوندە دەژیی دوانزە ساڵ تەمەنییەتی.

ئایا ئەم بابەتە تەنیا هەڵکەوتێکە یان هۆکارێکی زانستی هەیە؟

لەم کورتە فیلمە ئاوڕێک دەدەینەوە لەو وڵاتانەی ڕێژەی پیاوەکانیان ئێجگار کەمە و ئەو وڵاتە بە دەست ژنان بەڕێوە دەچێ.



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
8 months ago
10 minutes 57 seconds

Blingo
چۆن جوویەک بوو بە سەرۆک وەزیری بریتانیا؟

کەی‌یێر ستارمێری جوو، چۆن بوو بە سەرۆکوەزیری بریتانیا؟!


نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا بۆ یێکەم جار لە مێژووی خۆی خانەخوێی بنەماڵەیەکی جوویە. کەی‌یێر ستارمێر پارێزەری مافی مرۆڤ لە شارێکی بچووکی باشووری ئینگلیس و دوای بەدستهێنانی زۆرترین ڕێژەی دەنگدانی پارتی کرێکار، دوای چواردە ساڵ بوو بە سەرۆکوەزیری نوێی بریتانیا.

ستارمێر پێشتر ڕاوێژکاری شاژن ئێلیزابێت بووە بەڵام لێرە پرسیارێک دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە کە ستارمێر چۆن توانی حیزبی خۆی لە دواهەم شکەستەکەیان لە دەنگدان ڕزگار بکات و ببنە دەسەڵاتدارێکی دەستڕۆیشتوو لە سیاسەتی بریتانیا؟

یا کەی‌یێر کە لە بنەماڵەیێکی جوولەکەیە، چۆن توانی له کاتێکی وەها کەم ببێتە سەرۆکوەزیری بریتانیا؟

ئەگەر ئامادەن با چیرۆکی ژیانی کەی‌یێر ستارمێر، سەرۆکوەزیری نوێی بریتانیاتان بۆ باس کەم.



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
8 months ago
10 minutes 24 seconds

Blingo
شەمەندەفەری نازیەکان و ڕێگایەکی پڕ مەترسی

خەزێنە ئەفساناوییەکەی نازیکان


لەم بارەیەوە چەندین چیرۆکی جیاواز هەیە. یەکێکیان تیۆرێیەکی پیلانگێڕی بەناوبانگە، بەڵام ئەوەی تریان چیرۆکێکی ڕاستەقینەیە. لەو چیرۆکەدا کە دەڵێن تیۆری پیلانگێڕییە، دەڵێن نازییەکان زیاتر لە ٣٠٠ تۆن زێڕ و تابڵۆی بەنرخیان لە شەمەندەفەرێکدا بار کردووە کە لە خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی ئەوروپا کۆیان کردبووەوە بۆ ئەوەی بیبەن بۆ شوێنێکی پارێزراو لە ئەڵمانیا و بیشارنەوە. زۆرێک دەڵێن ئەمە ڕاست نییە و تیۆرییەکی پیلانگێڕییە. هەروەها مێژوونووسان دەڵێن بە هیچ شێوەیەک شتی وا لە مێژوودا تۆمار نەکراوە کە لە سەردەمێکدا ٣٠٠ تۆن زێڕ گواستراوەتەوە. بێگومان ئێمە نامانەوێت مامەڵە لەگەڵ ئەم تیۆرییە پیلانگێڕییەدا بکەین، چونکە هیچ بەڵگەنامەیەکی دروست لەو بارەیەوە نییە. بەڵام دەمانهەوێ لەم کلیپەدا باسی گەنجینەی ڕاستەقینەی شەمەندەفەری نازییەکان بکەین. لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٤٤ کە ئەڵمانیای نازی لە هەموو بەرەکاندا شکستی هێنا، هیتلەر بڕیاری داگیرکردنی هەنگاریای دا.



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
8 months ago
12 minutes 54 seconds

Blingo
هێڵی شەمەندەفەری سیبری چۆن ڕوسیای تێزاری لێک هەڵوەشاند؟

گەورەترین گۆڕانکاریی مێژووی مرۆڤایەتی


شۆڕشی پیشەسازی، یەکێک لە گەورەترین گۆڕانکارییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بوو. پێویستە بزانن کە یەکێک لە ڕوکنە گرنگەکانی شۆڕشی پیشەسازی، هێڵی ئاسنین بوو کە خەریکی گۆڕینی جیهان بوو. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا ئەمریکا و ئەوروپا دەستیان کرد بە دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر بە هەموو ئاراستەکان. بەڵام لەناکاو ئەمریکا وەپێش ئەوروپا کەوت. چونکە زەوییەکی فراوان و کەسانی وەک کۆرنێلیۆس ڤاندێربیڵت و دواتر جەیپی مۆرگانیان هەبوو کە هێڵی ئاسنی ئەمریکایان گەیاندە لوتکە. ئەمەش وای کرد تەواوی پارەزەوی ئەمریکای باکوور بەیەکەوە بلکێ و ببەسترێتەوە. ئەی ڕووسەکان لەو ساڵانەدا خەریک چی بوون؟ ئەوانیش هێڵی ئاسنین دروست دەکەن؟ نەخێر.




Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
8 months ago
11 minutes 50 seconds

Blingo
بۆ کەس نازانێ لە بنی چاڵاوای ماریانا چ باسە؟

تێئۆری قووڵترین شوێنی جیهان

ئەم دونیایە پڕە لە شوێنگەلێک کە ئێمە زۆر کەم لەبارەیانەوە دەزانین. چاڵاوی ماریانا کە لە زەریای هێمن دۆزراوەتەوە، قووڵترین خاڵی جیهانە. ئەگەر بارستەیەکی یەک کیلۆیی ئاسن بخەینە ناو چاڵاوی ماریانا، کاتژمێرێکی دەوێت تا ئەم بارستە ئاسنییە بگاتە بنی زەریاکە. بەڵام ئەو دەنگە نهێنییەی کە لە قووڵایی چاڵاوی ماریانا تۆمار کرابوو، دەنگی چی بوو؟ ئەوڕۆ پێکەوە باس لە چاڵاوی ڕەمزاوی ماریانا دەکەین، تکایە تا کۆتایی ئەم ویدیۆیە بینەر و بیسەرمان بن.

146 ساڵ لەوە پێش، کاتێک کۆمەڵێک لە توێژەران لە زەریای هێمن خەریک توێژینەوەی زانستی بوون، هەندێک دوورگەیان دۆزییەوە و نێویان لێنا ماریانا. ماریانا شاژنی ئۆتریش و هاوسەری پاشای ئیسپانیا، فیلیپی چوارەم بوو. توێژەران لە یەکێک لە کەشتییە توێژینەوەکانەوە کێشانەیێکیان بە پەتێکەوە بەست و فڕێیاندایە ناو زەریا. ئەم قورساییە بەردەوام بەرەو دابەزین دەچوو و نەدەگەیشتە کۆتایی، تا دواجار پەتەکە کۆتایی هات. توێژەران ناچار بوون تا قووڵایی 4475 مەتر چاوەڕێ بن. ئەوان سەریان سوڕ مابوو لە قووڵایی زۆری چاڵەکە. بەڵام لە ڕاستییەک بێئاگا بوون



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
8 months ago
10 minutes 12 seconds

Blingo
جەنگاوەرانی ئەفسانەیی جیهان کامانە بوون؟

جەنگاوەرانی ئەفسانەیی

بە درێژایی مێژوو چیرۆکی زۆر لەسەر کۆمەڵگا جەنگاوەرەکان و سوپای لێهاتووەکانی حکومەتە گەورەکانی جیهان نووسراون کە تا ئەمڕۆش ناوی ئەم جەنگاوەرانە لەسەر زمانن. بەڵام وەرن با ترسی جووتیارێک کە لە سەدەی 10ـی زایینیدا لە کەناراوەکانی باکووری ئەوروپا ژیاوە، بیخەینە بەرچاومان. کەشوهەوایەکی سارد، برسیایەتی، شەڕی بێکۆتایی، ڕەنگە هێرشی ئاژەڵە کێوییەکان. دەبێت دان بەوەدا بنێم کە دۆخێکی ترسهێنەرە. لەم ڤیدیۆیەدا دەمەوێت باسی جەنگاوەرانی ئەفسانەییتان بۆ بکەم. 

جەنگاوەرانی سامورایی:

وشەی سامورایی لە زمانی ژاپۆنی کۆن بە واتای خزمەتکردنە. ئەم جەنگاوەرانە شەڕ و فەلسەفەیان تێکەڵ کرد و ژیانێکی شەرەفمەندانەیان بەسەر برد. ساموراییەکان لە کاتی شەڕدا شمشێری خۆیان بەکار دەهێنا. ئەوان پێیان وابوو شمشێر ڕۆحی هەیە و ناویان لەسەر شمشێرەکانی خۆیان دادەنا. جگە لە شمشێر، ڕم و تیروکەوانیشیان بەکار دەهێنا و هەروەها فێری لێهاتوویی شەڕکردن بەبێ چەک ببوون. بۆ شەڕی چەکداری یان بێ چەک، هونەری جەنگی جوجوسۆیان بەکار دەهێنا کە تا ئێستاش بوونی هەیە.



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
8 months ago
10 minutes 49 seconds

Blingo
ڕۆژنامەوان و نووسەری بە توانا ئەحلام مەنسور

لە زنجیرە باسی کەسایەتیە ناودارەکانی کورد لەو بەشەدا دەمانهەوێ باس لە خاتوونێک بکەین.

ئەحلام مەنسوور لە ساڵی ١٩٥١ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٥٦ دەخرێتە بەر خوێندن و لە ساڵی ١٩٦٢ قۆناغی سەرەتایی و ساڵی ١٩٧٠ قۆناغی ناوەندیی و ئامادەیی لە خانەقین تەواو کرد و هەر لەم دەمەیشدا بوو بە ئەندامی حزبی شیوعیی عێراق.


لە ساڵانی خوێندنی ئامادەیدا لەگەڵ هاوڕێکەی لەیلا قاسم پێکەوە چالاکیی قوتابخانەیان بە ڕێوە دەبرد. پاشان ساڵی ١٩٧٠ لە بەشی زمانی کوردیی زانکۆی بەغدا وەرگیرا و هاوڕێکەیشی لەیلا قاسم لە بەشی کۆمەڵناسی وەردەگیرێت. ئیدی لەوەیش بەدواوە ئەحلام هۆگری ئەلفبای زمانی کوردی بوو، هاوڕێکەیشی ئاشنایەتیی لەگەڵ کتێبەکانی عەلی ئه‌لوردی پەیدا کرد و لە بەشی ناوخۆیی کۆلێژی ئاداب پێکەوە درێژەیان بە خوێندنەکەیان داوە.



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
8 months ago
2 minutes 47 seconds

Blingo
ژیان لە سەر کەشتی فڕۆکەبەر چۆنە؟

شارێک لە سەر ئاو!

ئەمڕۆ دەمانەوێت بزانین بۆچی شارە گەڕۆکەکان لەسەر دەریا و زەریاکان، ژیان لەسەر ئەم کەشتیانە و ئەم ئامێرانە ئەوەندە گرنگە؟ یاسای نێودەوڵەتی ئەوەیە کە کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگر دەتوانێت تا ٢٢ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی هەر وڵاتێکەوە نزیک بێتەوە بەبێ ئەوەی ئەو وڵاتە بتوانێت ناڕەزایی دەرببڕێت، هەر بۆیە ئەم فڕۆکە هەڵگرانە زۆر گرنگن. لە بنەڕەتدا بنکەیەکی سەربازی و فڕۆکەخانەیەکی گەورە دەگوازیتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە دەتەوێت، وەک ئەو کاتەی ئەمریکا هێرشی کردە سەر عێراق، ئەم کەشتیانە لە دەریای ناوەڕاست و کەنداوی فارس جێگیرکرابوون و لەوێوە هێرشیان کردە سەر عێراق. جێی سەرنجە کە 80 دەڕسەدی دانیشتوانی جیهان لە 100 کیلۆمەتری زەریاکان و دەریاکان دەژین و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی گرنگ بوونی ئەم کەشتییانەیە!

سەرەتا با بزانین چەند دانە لەم کەشتیانە لە جیهاندا هەن؟ تەنها ٢٦ دانە! بەرازیل، فەرەنسا، ڕووسیا، ئیسپانیا و تایلەند هەرکام یەکێک لەو کەشتیانەیان هەیە. چین و هیندستان و ئیتالیا و ژاپۆن و ئینگلیز هەرکام دوو دانە و لە کۆتاییدا ئەمریکا ١١ دانەی هەیە! لەبەر ئەوەی ئەمریکا زۆرترین ژمارەی لەم کەشتییانە هەیە و لە هەموو ئاوەکانی جیهاندا دەدۆزرێتەوە، ئێمە باسی ئەو ئەکەین!

ئەم 11 کەشتییە ئەمریکییە بە تێکڕا 5500 بۆ 6000 کەس لە هەر یەکێکیاندا کاردەکەن! باندی سەربازیی سەر ئەم کەشتیانە و کارمەندەکانی بەشێوەیەک ڕاهێنان و پلانیان بۆ داڕێژراوە کە ئەم کەشتییانە توانایی ئەوەیان هەبێ هەر ٣٠ چرکە جارێک فڕۆکەیەک لەسەریان هەڵفڕێ و بە دوای ئەرکەکەدا بچن. فڕۆکە هەڵگرەکان ئەوەندە چەکی دژە فڕۆکەیان نییە و گرنگترین کەرەستەی بەرگرییان فڕۆکەکانیەتی!



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
8 months ago
11 minutes 6 seconds

Blingo
تیرەیەکی شەڕانی کە جیهانیان گۆڕی

ڤایکینگەکان

ڤایکینگەکان جەنگاوەرانێکی دڕ و شەڕانی بوون لە وڵاتە ساردەکانەوە کە چوار گۆشەی جیهانیان بە کەشتییە نامۆکانیان تاڵان دەکرد. ئەوەندە فیلم لەسەریان دروست کراوە و ئەوەندە کتێب لەسەریان نووسراوە کە تەنانەت چیرۆکەکانیان چووە ناو ئەفسانەکانەوە. ئەم ئەفسانە و چیرۆکانە سەبارەت بە ڤایکینگەکان هێندەش دوور لە ڕاستی نین. تەنانەت دیپلۆماتە عەرەبەکانی ئەو سەردەمە لەسەر ڤایکینگەکان دەیاننووسی. ڤایکینگەکان 500 ساڵ پێش کریستۆفێر کۆلۆمپ، واتە هەزار ساڵ دوای مەسیح، چوونەتە خاکەکانی ئەمریکا و لەوێ ژیاون. ڤایکینگەکان بۆ ماوەیەکی زۆر وەک هۆز لە هەندێک خاکی سکاندیناڤیا ژیاون بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەوروپییەکان هەبێت. هیچ تۆمارێکی نووسراو لەبارەی کولتوری ڤایکینگەکانەوە نییە، بۆیە ئێمە هیچ زانیارییەکمان لەسەر سەردەمە تاریکەکانیان نییە. بەڵام ڤایکینگەکان بە سەرۆکایەتی پاشای ئەفسانەیی خۆیان ڕەگنار کاتێک دەستیان کرد بە تاڵانکردنی ئەوروپا، بۆ ماوەی سەدان ساڵ قسەی سەرزاری هەموو کەس بوون. ڤایکینگەکان بە گشتی سوپایەکی ڕێکخراویان نەبوو، چونکە هەموو ڤایکینگەکان لە ژنەوە تا پیاو سەرباز بوون و کاتێک دەنێردران بۆ گەشت یا شەڕێک، بۆخۆیان بڕیاریان دەدا بچن یان نا. ژنەکانیش لە سوپادا ڕۆڵێکی بنیاتنەر و یەکسانییان لەگەڵ پیاوان هەبوو وەک سەرباز و فەرماندە. لە کاتێکدا کە باقی وڵاتان بە سوپای سەد هەزار کەسییەوە شەڕیان دەکرد، ڤایکینگەکان بە چەند سەد سەربازێک هێرشیان دەکردە سەر شوێنەکانی دیکە و هەموویان دەکوشت. دوای مردنی ڕەگنار، کوڕەکانی گەورەترین سوپایان لە مێژووی ڤایکینگەکاندا دروست کرد. ئەم سوپایە لە نزیکەی 3 یان 4 هەزار کەس پێکهاتبوو.



.


#کورد #کوردستان #kurdish_podcast #ڤایکینگ



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
8 months ago
10 minutes 26 seconds

Blingo
قەتەر ، وڵاتی دەوڵەمەندان
قەتەر ، وڵاتی دەوڵەمەندان

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
9 months ago
9 minutes 43 seconds

Blingo
زیاترین ئاسەواری کۆن و مێژوویی دنیا لە کوێ کۆ کراوەتەوە؟

گەورەترین ماڵکڕەوەی جیهان

ئەو بینایە دەبینن؟ مۆزەخانەی بەریتانیایە British museum . یەکێک لە مەزنترین مۆزەخانەکانی جیهان. پڕە لە ئاسەواری مێژوویی سرنجڕاکێش کە لە سەراسەری جیهانەوە بۆ سەردانی دێن بۆ ئێرە. لەو مۆزەخانەیە دا زیادتر لە 8,000,000 ئاسەواری مێژوویی لە سەراسەری جیهان کۆ کراوەتەوە. کاتێک دەچییتە ناو مۆزەخانەکە ئەوەندە گەورەیە کە فریا ناکەوی هەموو شوێنەکانی ببینی. لانیکەم گرینگترین شوێنەکان ببینە، بۆ نموونە پەیکەری Easter Island ، خودای هیندووەکان یا زۆر شتی دیکە. بەریتانیا شانازییەکی زۆر بەو مۆزەخانەیە دەکات و دەڵێت کتوپڕتر لەو مۆزەخانەیە لە جیهاندا نییە. ڕاستیش دەکا، هەر کەسی دیکە بوایە نەیدەتوانی ئەو هەموو ئاسەوارە مێژووییە لە سەراسەری جیهانەوە لە شوێنێک کۆ بکاتەوە. ڕەنگە ئیمپراتۆرییەکەی بەریتانیا بناسن، لە هەموو شوێنێکی جیهاندا ئامادە بوون و زۆر شوێنیان داگیر کردوە. ئەوان لە تەواوی ئەو وڵاتانەی داگیریان کرد ، هەر شتێک بەکار هاتووە ناردوویانە بۆ ئینگلیز. لە ناو ئەو شتانەی ناردوویانە ئارسەوارە مێژووییەکان پلەیەکی بەرزی هەبوە. ئەوان لە ساڵی 1753 کاتێک دەبینن کە ئینگلیزییەکان خەریکن شتی بەهاداری مێژوویی دەنێرن بۆ بەریتانیا ، دەست دەکەن بە چێکردنی مۆزەخانەیەکی گەورە و مەزن، هەر ئەو مۆزەخانەی کە دەیبینن. ئەوان ئەگەر دەستیان پێ ڕاگەیشتبا هەر ئاسەوارێکی مێژوویی با، بێ ئەوەی خاوەنەکە ئاگادار کەنەوە دەیاننارد بۆ بەریتانیا، بەڵام زۆریشیان بە بەلاش دەکڕییەوە.



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Show more...
9 months ago
6 minutes 58 seconds

Blingo

بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکات

ئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەن

لێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوە

وەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟

چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟

#kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast



Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.