چیرۆکێکی تەنزی وێژەی تورکییە، کە بۆ گەلانی خۆمان و حوکمڕانییەکانیان زۆر شیاوە.
#نوانە
#پۆدکاست
#سیا
----------------------------------------------------------
YouTube: https://www.youtube.com/@SiaNariman
Telegram: https://t.me/sianariman
X: https://x.com/sianariman
لە سەردەمی ئینتەرنێتدا هەموومان دەستمان بە زانیاری گەیشتووە، بەڵام ئایا ئەمە واتای ئەوەیە، کە دەتوانین ڕای خۆمان لەسەر هەموو بابەتێک بدەین؟ لەم بەرنامە ١٥ خولەکییەدا جیاوازی نێوان "زانین" و "شارەزایی" دەخەینەڕوو، سەیری ئەوە دەکەین، کە بۆچی پسپۆڕیتی گرنگە، و فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبین. لە نموونەی دروستکردنی ماڵەوە تا تیۆریەکانی ئاینشتاین، ئەم پرسیارە گرنگە وەڵام دەدەینەوە: کەی دەتوانین گومان بکەین و کەی دەبێت گوێ لە پسپۆڕان بگرین؟
..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
لەم ئەڵقەیەدا لەگەڵ هاوڕێیەکی خەیاڵی بەناوی ''کاروان'' وتوێژی ڕا و دژی ڕاکەی دەکەین. کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcastبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
لەم ئەڵقەیەدا هەموو شێوە سەرەکییەکانی لۆژیک/ژیربێژی بەزمانێکی سادە، کە هەوڵم داوە زۆرترین کەس لێی تێبگات. هەر لە سەرەتاوە ئەرستۆ، پاشان ئیبن سینا و موزەفەر.
---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
گەشتێکی خێرایە بەچەند هەڵەتی کتێبەکەی نیکۆلاس کاردا، کە بۆ ئینتەرنێت ئێمە گێلتر دەکات. بەستەری کتێبەکە: https://www.nicholascarr.com/?page_id=16nicholascarr/Nicholas_Carrs_The_Shallows.html..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
کرۆن و کووک لە پەرتووکەکەیان "هاجاریزم: دروستکردنی جیهانی ئیسلامی" (١٩٧٧) پێشنیاریان کرد، کە سەرچاوەی#ئیسلام لە ناوچەیەکی جولەکە-مەسیحی لە لیڤانت (بەتایبەتی بەترا)ە، نەک مەککە هاتووە. ئەوان سەرچاوەکانی دەرەوەی عەرەب وەک ڕووداونامەکانی/یادەوەری مەسیحی سریانی (وەک یۆحەننا بار پێنکایێ) و سەرچاوە ئەرمەنییەکان (وەک سێبێۆس)یان بەکارهێناوە، کە باسی پێغەمبەری ئیسلام "محەمەد" و عەرەبەکان دەکەن کاتێک هاتوونەتە ئەو ناوانەی ئەوان..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
لەم ئەڵقەیەدا دەچینە ناو جیهانی ڕۆمانی "منداڵانی گەڕەکەکەمان"ـی نەجیب مەحفوز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات. ئەم ڕۆمانە میتافۆرییە/مانادانێکە، کە بە یەکێک لە شاکارەکانی وێژەی عەرەبی دادەنرێت، چیرۆکی گەڕەکێکی قاهیرە دەگێڕێتەوە کە لە لایەن کەسێکی بەناوی جەبلاوی بەڕێوە دەبرێت. هەروەها کورتەیەک لەسەر ژیانی و هۆکارەکانی تیرۆرکردنیڕۆمانەکە بە شێوەیەکی ڕەمزی باس لە مێژووی مرۆڤایەتی و پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خودا دەکات. لە ڕێگەی کەسایەتییەکانی وەک ئەدهەم، جەبەل، ڕیفاعە و قاسم، مەحفوز پرسیارە قووڵەکانی بوون، دادپەروەری و باوەڕ دەخاتە ڕوو. هەمان کات تەوژمی نوێی ئەو کاتەی میسر بۆ دەوڵەتی نوێ لەسەر بنەمای حوکمی خەڵک.لەم ئەڵقەیەدا باس لە لایەنە هونەری و فەلسەفییەکانی ڕۆمانەکە دەکەین. دەچینە ناو ئەو دونیا سەیرەی، کە مەحفوز خوڵقاندوویەتی، و لێکدانەوە بۆ ئەو هۆکارانە دەکەین، کە بوونە هۆی قەدەغەکردنی ڕۆمانەکە و هەڕەشەی کوشتن لەسەر نووسەرەکەی.تەوەرەکانی ئەم ئەڵقەیە:* شیکردنەوەی کورتی چیرۆکەکە بەبێ ئاشکراکردنی ناوەڕۆک* لێکدانەوەی واتا ڕەمزییەکانی ڕۆمانەکە* کاریگەری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئاینی ئەم بەرهەمە
بەستەری یوتوب: https://youtu.be/rH9Nx-5uAYE//کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
نیتچە فەیلەسوفی ئەڵمانییە (١٨٤٤-١٩٠٠) مرۆڤەکانی دابەشکرد بۆ دوو جۆر: "مەڕ" و "گورگ". مەڕەکان ئەو کەسانەن، کە گوێڕایەڵی سیستەمن، لە ترسی مەترسی و ئازار ملکەچ دەبن و بەهای ڕەوشتیان بریتییە لە "باش بە و سەرپێچی مەکە". گورگەکان ئەوانەن، کە بەپێی ویستی هێزی خۆیان دەژین، مەترسی دەکەن، بەهاکانی خۆیان دادەنێن و بەرەنگاری کۆت و بەندەکان دەبنەوە. نیتچە خەڵکی هاندەدا لە ژیانی مەڕبوون بەرەو گورگبوون بڕۆن - واتە بەرپرسیارێتی ژیانی خۆیان وەربگرن و لە پێناو خەون و بەهاکانیان بوێر بن و بۆی بجەنگن.
بەستەری کتێبەکە (German): https://www.gutenberg.org/ebooks/7204
//
کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
---------------------------------
تویتەر و تێلیگرام: sianariman
#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
ئیبن تەیمییە جیاوازیی دەکات لە نێوان دوو جۆر ئەزەلیەت: "القدم العيني" یان ئەزەلیەتی تاکەکەسی - ئەمە تەنها بۆ خودا هەیە "القدم النوعي" یان ئەزەلیەتی جۆری - ئەمە بۆ سیفەتەکانی خودا و کردارەکانی //کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
00:00 پێشەکی 02:52 ناساندنی "بلال فضل" وەک وتارنووس و سیناریستێکی میسری. 06:06 شرۆڤەی دیاردەی "دوو فاقی" و "دەبڵ مۆڕاڵ" . 09:22 گفتوگۆکردن لەسەر مەفهومی ئازادی و لیبرالیزم. 22:25 ئاماژەدان بە گرنگیی ڕاستگۆیی و دژایەتیکردنی دوو فاقی. 28:29 ڕێگا چارە چییە؟ 32:15 باسکردنی دیاردەی تەکفیر. 51:22 کۆتایی کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman #کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
ستيفن پینکەر زانایەکی زانستی دەماغە و مامۆستای زانستی دەروونیە لە زانکۆی هارڤەرد. بەناوبانگە بە شیکاری زانیاری و نووسینی کتێبی ئەو بوارە وەک *ڕەمکی زمان* و *ڕۆشنگەریی ئێستاا*. لە کتێبی *ئەقڵانییەت*. پینکەر هەوڵدەدات بیرکردنەوەی لۆژیکی و کارپێکردنی زانیاری سەرچاوەدار ڕوون بکاتەوە. باسی ئەوە دەکات چۆن توانیین بە تێڕامان و هەڵسەنگاندنی لۆژیکی وەڵامە چاکەکان هەڵبژێرین.
بەستەری کتێب: https://www.amazon.com/Rationality-What-Seems-Scarce-Matters/dp/0525561994
..
کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
---------------------------------
تویتەر و تێلیگرام: sianariman
#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
لەم ئەڵقەیەدا لەسەر هەموو قوتابخانەکانی ڕەوشت لە ئیمانوێل کانتەوە بۆ جۆنت ستیوارت میل و ئەمڕۆی جیهان. هەروەها خستنەپێشی گرێکوێرەی شەمەندەفەرەکە trolley problem وەکو سەنگی مەحەک بۆ هەر شێوە و شیکارێک.
کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
---------------------------------
تویتەر و تێلیگرام: sianariman
هەموو بەستەر و کەناڵکانی سیا نەریمان: https://linktr.ee/sianariman
#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
پۆدکستی نوانە؛ ڕەوشت و ئاکار لەلای مەولانا دەیڤد هیوم و توێژینەوەی ئەوڕۆ جێفری کاپڵان. بە ڕاژەی هەردوو مامۆستای ئازیز لە کوردستانەوە. بۆ بینینی ئەڵقەی تر لەسەر هیوم و ڕەوشت، تکایە سەردانی ئەڵقەی (هیوم و ڕەوشت لە کۆبانێ و غەزە)بکە.
- هاوار بەرزنجی
- ڕزگار شەوکەت
- سیا نەریمان
---------------------------------
تویتەر و تێلیگرام: sianariman
هەموو بەستەر و کەناڵکانی سیا نەریمان: https://linktr.ee/sianariman
#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
جۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤)، فەیلەسوفێکی سیاسی ئینگلیزی بوو، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بناغەکانی فەلسەفەی ئەزموونگەریی و ڕێڕەوی زانستی هەبوو. ئەو پێی وابوو، کە ئێمە وەکو کاغەزێکی سپی لەدایک دەبین. بەڵام ئەزموون لە ڕێگەی هەستەکانەوە پڕی دەکاتەوە. هەمان کات دژی زانینی زگماک یا ڕەمک بوو لە مرۆڤدا. بەستەری کتێبەکەی Essay Concerning Human Understanding: http://www.philotextes.info/spip/IMG/pdf/essay_concerning_human_understanding.pdf --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman
جۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤)، فەیلەسوفێکی سیاسی ئینگلیزی بوو، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بناغەکانی دیموکراسی نوێ هەبوو. لۆک باوەری وا بوو مرۆڤ هەموو مافە سروشتییەکانی لە ڕەچەڵەکەوە هەیە، وەک مافی ژیان، ئازادی و خاوهدارێتی. ویستی حکومەت بە رێککەوتنی مرۆڤایەتی دەدرێت بۆ پاراستنی ئەم مافانە لە چوارچێوەی پەیمانی کۆمەڵایەتیدا. لۆک دەیوت، ئەگەر حکومەت مافەکانی خەڵکی نەپاراست، خەڵک مافیان هەیە بەرامبەر بەرگری لە خۆیان بکەن و حکومەتی نوێ دروست بکەن. بە واتایەکی تر مافی شۆڕش و ڕاپەڕین بناغەیەکی ڕەسەنە. بەستەری کتێبەکەی: https://www.yorku.ca/comninel/courses/3025pdf/Locke.pdf --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman
ئەمجارە نوانەیەکی کورتە بەسەر هەندێک لە خاڵە گرنگەکانی ''دەروونشیکاری جەماوەر''ـی نوسەر و فەیلەسوفی فەرەنسی گۆستاف لۆبۆن(١٨٤١-١٩٣١). لەگەڵ هەندێ نمونەی ئەم سەردەمە و بەتایبەت دۆخی کوردستان.
پزیشک و مێژوونووسی فەرەنسی
• لە پارێزگای نۆگەرس-لۆرۆترو، (فەرەنسا) لەدایک بووە، لە پارێزگای مارنێ لا کوکێت، (فەرەنسا) کۆچی دوایی کردووە.
• پزیشکی خوێندووە و لە ئەوروپا و ئاسیا و باکووری ئەفریقا کاری کردووە.
• حەزی لە پزیشکی دەروونی بووە و کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی کاریگەری لەسەر ڕەفتاری گروپی و کولتووری باو و ئامرازەکانی کاریگەری لەسەر قەرەباڵغی بەرهەمهێناوە، ئەمەش وایکردووە توێژینەوەکەی ببێتە ئاماژەیەکی جەوهەری لە بواری دەروونناسی و لە نێو توێژەرانی میدیا لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا.
• لەسەر شوێنەوار و ئەنترۆپۆلۆژی، هەروەها لەسەر شارستانیەتی ڕۆژهەڵات نووسیویەتی. یەکێکە لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی ڕۆژئاوا و یەکێکە لەوانەی کە ستایشی نەتەوەی عەرەب و شارستانیەتی ئیسلامی دەکات، بە پێچەوانەی زۆربەی مێژوونووسانی ئەوروپی، بەو پێیەی پێی وابوو شارستانیەتی ئیسلامی باڵادەستی بەسەر جیهانی ڕۆژئاوادا هەیە.
بەستەری کتێبەکە:
https://socialsciences.mcmaster.ca/econ/ugcm/3ll3/lebon/Crowds.pdf
--
تویتەر و تێلیگرام: sianariman
#نوانە #کوردستان #کتێب #جەماوەر
زنجیرەی هەڵەگێڕی ژیربێژی |logical fallacies
| المغالطات المنطقية
بەشی یەکەم:
Begging the Question | پەڕینەوە بۆ ئەنجام
بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی:
https://en.wikipedia.org/wiki/Begging_the_question
#podcast #نوانە #کوردستان #fallacy #مغالطة #هەڵەگێڕی #لۆژیک
---------------------------------
https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman
Twitter & Telegram: sianariman
Facebook: sianariman2024
وەکو دەردەکەوێت لەم ڕۆژانەدا ئەو بنەما سەرەکیانەی وەکو ڕەوشتی باشە بۆ تاک و کۆی سیستەمی دەوڵەت نادروست یاخود ناقوڵا کەوتۆتەوە. لەم ئەڵقەیەی نوانە دەربارە کێشەکانی ڕێڕەوە ڕەوشتییەکان تاکو ئێستا و چەمکی بەرژەوەندی گشتی وەکو چارە خراونەتە ڕوو. #نوانە #کوردستان --------------------------------- https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
لەم ئەڵقەیە باس لەوە کراوە بیرۆکەی پۆدکاست یەکێکە لە بیرۆکە سەرکەوتووەکان بۆ گەیاندنی پەیامەکانتان. هەروەها بۆ ئەوەی ڕاستەخۆ دەربڕی ڕای تایبەتی تۆ بێت. لە بەشی دووەم باس لە مێژووی بەکارهێنانی فاشیزم لە ناو یاری تۆپی پێ. ئەوەش خراوەتە بەرباس کەوا لە دۆخێکی وا چۆن مامەڵە بکەین. سەرەتا: 00:00 بیرۆکەی پۆدکاست: 2:18 فاشیزمی دوو گۆڵی: 19:10
لە #نوانە بە #کوردی --------------------------------- https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
لەم ئەڵقەیەدا باسی گوێگر/بینەر لەسەر نێتمان کردووە بۆ تۆی خاوەن بەرهەم. چەند جۆرن و چەندیان دابەش دەبن بۆ بەشێکی بچووکتر. پاشان باسی ئەو گوێگرانەی، کە نێت بە حەوشەی ماڵی خۆیان یا دواوە دەزانن لە #نوانە بە #کوردی --------------------------------- https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024