توانا ئەمین - شوان عطوف (بەڕێگاوەم بۆ ماڵەوە) Twana Amin, Shwan Atooff
تاهیر بەگی جاف
jyana tahîr begî caf
Ahmed Beg Fatah Beg Ibrahim Beg Mahmud Beg or Hamdi (حەمدی in Kurdish), (1876–1936), was a Kurdish poet
حەمدی، نازناوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراهیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە. له ساڵى 1876 له شارى سلێمانى له دایک بووه. بۆ ئهم مێژووهش باپیرى پارچه ههڵبهستێكى داناوه.
حەمدی لە بنەماڵەی ساحێبقڕان بووە. شاعیرى بهناوبانگ «مستهفا بهگى كوردى» مامى بووه و « سالم»یش ئامۆزاى باوكى.
لە قوتابخانەی سەرەتایی و ڕوشدیەی عەسکەری و مزگەوتەکاندا دەستی کردووە بە خوێندن. هەر لە منداڵییەوە حەزی لە شێعر نووسین بووە و ساڵی 1892 یەکەم شێعری نووسیوه.
لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیر کراوە، کتێبخانە گەورەکەی سووتێنراوە، بەمەش هەوڵ و تەقەلای ٢٤ ساڵی دەفەوتێت.
لە شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی 12ی تشرینی دووهەمی ساڵی 1936 بە هۆی وەستانی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان دهکات و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بە خاک دهسپێردرێت.
بیستبووم قانیع هەیە شاعیرە
هونەرمەندێکى داناو ماهیرە
هەر کەشکۆڵێکم ئەکەوتە بەر چاو
یا گۆڤارێکم ئەدى ناوبەناو
بەشیعرى قانیع ڕەنگین کرابوو
لەلاى هەموو کەس پەسەندى تیا بوو
گەلێ شیعریشم لاى خۆم نووسیبوو
زۆرم لا جوان بوو خۆیشیم نەدیبوو
ڕۆژێکیان پرسیم ئەم شەمامەیە
بۆنى وا خۆشە ڕەنگى کامەیە
بەڕێکەوت وابوو خۆى هات بەڕێدا
وتیان: ئەوەتا مژدەمان بەرێ
منیش سەرێکم کێشایە دەرێ
کەدیم زەلامێک زەبەلاح و بەرز
چڵکن، خوارو خێچ وەک سێوى بن عەرز
گڕى تێ بەردەى بۆسۆى لێ نایە
زۆر پەشیمانم، خۆزگە نەمدیایە
بۆچى درۆ بکەم، قسەى ڕاست خۆشە
کەدیم وەمزانى دەمار فرۆشە
تێر تێر پێکەنیم بەم سینەمایە
وتم: چۆن شاعیر ئاوا ئاوایە؟ !
ئەم هۆنراوەیە هى ئەم پیاوەیە
ڕاستە کە خەزنەش لەکەلاوەیە
هاوڕێ یەکى خۆم لێم هاتە پێشێ
وەختەبوو گوێچکەم لەبن دەرکێشێ
وتى: هەى نەفام دەمى خۆت بگرە
ڕەخنە لەسیماى زانایان مەگرە
شاعیر کەى لەمە چاکتر ژیاوە
نابینى پاکى بە خەم فەوتاوە
شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم
لەم حوجرە، لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم
بیعەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم
هەم واریسی فەرهادم و هەم نائیبی مەجنوون
وا تێمەگە، قوربان، کە گەدا، بولهەوەسێکم
گەردەن کەچی تۆم بێکەشش و ڕست و قەلادە
وا زەن مەبە ناعارف و هەرزە مەرەسێکم
وەڵڵاهی کڵاوی سەری من چەرخی دەماڵی
ببوایە بە دامانت ئەگەر دەستڕەسێکم
باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم
بۆ هاتنی تۆ باقییە نیوە نەفەسێکم
هەر لەحزە دەڵێم من سەگی دەرگام و، ڕەقیبیش
دێتە سەر و چاوم کە منیش سەگ مەگەسێکم!
گرتوویە سەگت چاکم و لای تۆمەوە دێنێ
یەعنی وەرە نالی کە منیش دادڕەسێکم!
ئەم خوێنە ئاڵەش بۆ تۆنوسینی توانا ئەمینخوێندنەوەی شوان عەتووف
لە کتێبی:باخچەی کوردستانبەرهەمی:قانع (1898-1965)
ئەی خاکی وەتەن! قوڕ بە سەر و بێ سەر و پا خۆم
بۆ بێ هونەری ئەهلی وەتەن، شێتی جەفا خۆم
جێ ماوە وەتەن، بۆ وەتەنم غەرقی فەنا خۆم
پەستر لە هەموو هاوسەر و هاوماڵ و برا خۆم
دوور کەوتە و ئاوارە لە هەر سەیر و جەفا خۆم
ئەی خاکی وەتەن بۆ چی نەما غیرەتی شێران؟
ئەی خاکی وەتەن بۆ چی نەما بەزمی دلێران؟
کوا سەڵتەنەتی عێلی بەبە و شاکەل و شیروان؟
بۆ مسڵەخی پڕ خوێنی ئەسیران و هەژاران
دەک لاڵ و کەڕ و کوێر و کز و شێخ و مەلا خۆم
ئەی کاغەزی تەرفیعی وەتەن! بۆ چی دڕاوی؟
ئەی ڕەونەقی بازاڕی وەتەن! بۆ چی نەماوی؟
ئەی خەنجەری شێرانی وەتەن! بۆ چی شکاوی؟
ئەی خاکی وەتەن! چونکە وەها خەستە کراوی!
گەر شینت نەکەم، ڕووڕەشی دیوانی جەزا خۆم
بۆ سەر کزی ئەم هۆزە دڵ و جەرگ برینە
بۆ شینی وەتەن، چاوی خیرەد پڕ لە گرینە
بێ شێریە ئەمڕۆ کە وەها بێشە حەزینە
نووری بەسەری ئەهلی هونەر تانەیی شینە
بێ ئالەت و شمشێر، لە مەیدانی وەغا خۆم
ئەی خاکی وەتەن بۆ چی وەها کوێرە وەجاخت؟
پەژموردە و بێ ڕەنگە، هەموو چیمەن و باخت؟
پڕ لە ستەم و جەورە یەقین، دەربەن و شاخت
ئەی خاکی وەتەن! وێردی شەو و ڕۆژە لە داخت
بۆ بێ کەسی ئەم خاکە، دەسا بەندی بەڵا خۆم
قانع! وەرە ئەم جارە، دە غەوغایێ بە پا کە
بۆ خاکی وەتەن فەرزە بە دڵ ڕۆح بە فیدا کە
پیراهەنی بەدناوی، بە نامووسی کەوا کە
سەف بگرە بە کوردان و لە چۆپیوە سەما کە
ئەو وەختە بڵێ خاوەنی هەر بەزم و هەرا خۆم
شاعیری ناسراوی کورد خالید حیسامی ناسراو بە (هێدی) دوایین شاعیری یادگاری کۆماری کوردستان، له ساڵی ١٣٠٧ی ههتاوی ١٩٢٨ زاینی لە گۆوندی شێخاڵی كه له ناوچهی موكریان و له نێوان بۆكان و مههاباد ههڵكهوتووه، له دایك بووه و، ههر لهو گۆوندهشدا كه مڵكی حاجی محهمهد ئاغای باوكی بووه دهبهر خوێندن نراوه. دوای تێپهڕكردنی دهورهی خوێندن و گهیشتن به سهردهمی لاوێتی كه هاوكات بووه دهگهڵ چالاكیی كۆمهڵهی (ژ. ك) و پاشان دامهزرانی كۆماری كوردستان(١٩٤٦)، وردهورده ههستی كوردایهتی تێدا پێكدێ و، سهرهڕای ئهوه كه وهك پێشمهرگهیهكی چالاك له ڕووداوهكاندا بهشداری كردووه، وهك شاعیرێكی لاویش به ناسناوی «شێواو» شاعر و بابەتەکانی له زۆربهی ڕۆژنامه و گۆڤارهكانی کۆماردا بڵاو بوونەتەوە. ههڵبهت ئهو كهسانهی كه كهم تا كورتێك ئاشنای بارودۆخی مێژوویی و سیاسی بزووتنهوهی گهلی كورد بهتایبهت له بهشی كوردستانی باشوور و شۆڕشی ئهیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) به سهرۆكایهتی مهلا مستهفای بارزانی بن، شاعیر هێدی لە پاش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلوول روودەکاتە باشووری کوردستان و دەبێتە پیشمەرگەی شۆرش و چەندین ساڵ له بواری ڕاگهیاندن و كاروباری رادیۆی دهنگی شۆڕش لە بەشی رادیۆ و چاپەمەنی شۆرشدا کاری کردووە و لە کەسانی خۆشەویستی بارزانی نەمر بووە، بۆیه حهوجێ به له سهر ڕۆیشتنی زۆرتر ناكا و، له تامهزرۆیانی ئهو باسه داوادهكرێ ئاوڕێك له پێشهكی (كاروانی خهیاڵ)ی شاعیر بدهنهوه كه تێیدا به تێر و تهسهلی ژیانی خۆی و پوختهی ڕووداوهكانی باس كردووه.لە پاش راپەڕین و دامەزرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە تا کۆتایی ژیانی نشتەجێی باشوری کوردستان بوو. هێدی دوایین شاعیری بەجێماو لە کۆماری کوردستان بوو کە بە شێوازی کلاسیك شیعری دەنووسی و بە تایبەت لە نووسینی غەزەلدا خاوەنی دەنگ و زمانی تایبەت بە خۆی بوو، لە رۆژی پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٧ مانگی تشرینی یەکەم (ڕەزبەر)ی ساڵی ٢٠١٦ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە شاری هەولێری باشوری کوردستان کۆچی دوایی کردوە وە لە رۆژی ٢٩ مانگی تشرینی یەکەم ساڵی ٢٠١٦ لە گورستانی پیرمامی باشوری کوردستان بەخاك سپێردراوە.
Deng :
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Hawday Sher is a program on the history of Kurdish classical literature, which talks about the poets of the 19th and 20th centuries in Kurdistan.Contact :
azhdihak@chef.net
Hawday Sher is a program on the history of Kurdish classical literature, which talks about the poets of the 19th and 20th centuries in Kurdistan.
Contact :
azhdihak@chef.net
بەتۆ چی؟ شیعری سمین بە وەرگێڕانی توانا ئەمین
مەلا خدر (خضر) کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئاڵی بەگی میکایلی ناسراو بە نالی
Mariwan - Mamosta sharif
ئێوارەیە دڵ پڕ خەمە کۆساری مەریوانهەرگیز وەکو ئەمڕۆ نەبووە شاری مەریواندایکێ لە پەنای کێوی
فەیلەقووس