لە ئەڵقەی سێیەمی پۆدکاستی پارێزڤان میوانداری دکتۆر عیماد گوانی مان کرد. دکتۆر عیماد مامۆستای ئاینی و وتاربێژە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە سیاسەی شەرعی. بەیەکەوە باسی پێگەی قودسمان کرد لە توراسی سیاسی ئیسلامی. سەرەتا پێشەکییەکی کورتمان وەرگرت سەربارەت بەو قۆناغە سیاسیییانەی شاری قودس پێیدا تێپەڕیوە پێش ئیسلام، دواتر فەتحی قودس لە سەردەمی ئیمامی عومەر، فەتحی قودس لەسەردەمی سوڵتان سەڵاحەددینی ئەیوبی تا دەگات بە هەوڵە پارێزڤانانەکەی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم. لە کۆتاییشدا دکتۆر وەڵامی ئەو پرسیارە جەوهەرییەی داینەوە کە ئایا جەنگی ئێستای غەززە بەرپرسیارەتی ئوممەتە یاخود تەنها جەنگێکە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس.
لە ئەڵقەی دووەم پۆدکاستی پارێزڤان میوانداری پرۆفیسۆر دکتۆر عوسمان هەڵەبجیی مان کرد. دکتۆر عوسمان مامۆستای زانکۆ، نووسەر و بانگخوازە. لەم پۆدکاستە دکتۆر وەڵامی داینەوە کە بۆچی موسڵمانان دەستەوسانن لە ئاست پرسی غەززە. باسی چەندەها بابەتی تری وەک حوکمی داگیرکەر لە ئیسلام، چەمکی داگیرکەر لە ئیسلام، هەڵوێستی ئێستای رۆژئاوا لەبارەی موسڵمانانی غەززە و لە کۆتاییدا باسی خۆراگری خەڵکی غەززە و ئەو دەرس و پەندانەی کە ئێمەی موسڵمان دەبێت لێیانەوە وەرگرین کرد.
لە یەکەم ئەڵقەی پۆدکاستی پارێزڤان میوانداری دکتۆر ئەیاد ئەحمەد مان کرد. دکتۆر ئەیاد هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە فکری ئیسلامی. لەم پۆدکاستە باسمان لە گرنگی مزگەوتی ئەقسا بۆ موسڵمانان و کوردی موسڵمان، بانگەشەکانی یەهوود بۆ بنیاتنانی پەرستگای سولەیمان لە شوێن مزگەوتی ئەقسا، وە گیانفیدایی خەڵکی فەلەستین و مقاوەمەی فەلەستینی کرد بۆ پارێزگاریی کردن لە مزگەوتی ئەقسا.