
ڕۆژی ٧ ی ئەم مانگە پێشانگا و
فێستیڤالی نێودەولەتی ڕەمەزان و بازاڕکردن لە هۆلی پێشانگای نێودەولەتی هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەم پێشانگا و فێسیڤالە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیای ٧ وڵاتی جیاواز بەڕێوەدەچێت.
مەزەندەی هاتن و ئامادەبوونی ٢٠٠ هزار هاولاتی لە شارە جیاوازەکانی عێڕاق دەکرێت.
ڕاپۆرتی هاوکارمان سەمیر هەربۆی و زانیاری زیاتر لە سەر ئەم بابەتە.