
دوێنێ ڕۆژی دووەم و کۆتا ڕۆژی چالاکی لەپێناو (خۆزگە) بوو بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە و چارەخواز لەنەخۆشخانەی نانەنەلی کە ڕێکخراوی تۆڕی پزیشکی ژاپۆنی عیراقی بەهەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی نانەکەلی و کۆمەڵێک قوتابخانە لەشاری هەولێر ئەم ئیڤێنتەیان بەڕێوە برد.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەم چالاکییە هاوکارمان ئەفشین دادوەر ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە بفەرموون با بەیەکەوە گوێبیستی بین.