
بەردەنگی هێژاکتێبی حەوتەوانە لە حەوت چیرۆکی منداڵانە پێک هاتووە. چیرۆکەکان بریتین لە: شاماران، زەمبیلفرۆش، لاس و خەزاڵ، خەج و سیابەند، مەم و زین، شیرین و فەرهاد و قەڵای دمدم.
نێوەرۆکی چیرۆکەکان بە ئیلهامگرتن لە بەیت و ئەفسانە کوردییەکان بۆ مێرمنداڵان داڕێژراونەوە.
ئەم بەرهەمە کاری هاوبەشی سێ ناوەندە. کۆڕی ئاگرین – بە خوێندنەوە، ڕێگا پادکاست – بە دیزاین و خوێندنەوە و هەروەها ناوەندی ڕەند – بە داڕشتنەوە.
هەر کام لە چیرۆکەکان وەک ئاڵقەیەکی سەربەخۆ بڵاو دەکرێتەوە.