
کاک کوردە هەر لە مناڵییەوە لە ناو بازاری سلێمانی لەگەڵ باوکی لە دوکان بووە و پاشان دەستی کردووە بە فرۆشتنی قوماش بە سەربەخۆیی، پاشان بۆ ئیش و کەسابەت سەفەری کردووە و چووەتە دهۆک و زاخۆ، دوبەی و لە کۆتاییشدا لە چین بووە پێش گەڕانەوەی بۆ سلێمانی — ئەمە چیرۆکی کاک کوردەیە، کە تەعین نەبوونەکەی دەرگای وڵاتان و بازرگانی جیاوازی کردەوە بۆی و بووە دەرفەتێک بۆ گەشەکردن.دوای ئەوەی لە کاری حکومی بێبەش کرا، دەرفەتی تری تاقی کردەوە و خۆی دروست کرد - لە قوماشەوە دەستی پێکرد، ڕووی لە ئیشی گواستنەوە و لۆجستی کرد لە چەندین وڵات و دواجار کارێکی تایبەتی خۆی دامەزراند.چیرۆکێک لە گەڕان و خۆڕاگری و دروستکردنی سەرکەوتن✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.
یوتیوب: https://www.youtube.com/@Founders.krd.podcast/
ئینستاگرام: https://www.instagram.com/founders.krd/