
هەژیر و محەمەد دوو کوڕی گەنجن کە بە پۆدکاستی دیوەخان دەستیان پێکردووە، ئەو پۆدکاستەی ژیانی بە تەواوی گۆڕی. سەرەتا بە پۆدکاستێکی سادە و تەنها دەنگ تۆمارکردن دەستی پێکرد بەڵام توانیان گەشەی پێ بدەن و وردە وردە ببێتە یەکێک لە ناسراوترین پۆدکاستەکانی کوردستان.
هەژیر و محمد هەر بەوە نەوەستان و بەردەوام بوون لە کارەکانیان و دەزگایەکی بە بازارکردنیان دامەزراند لەگەڵ دیوەخان.
دوای ئەم سەرکەوتنانە بڕیار ئەیەن کە بەرهەمی تایبەت بە خۆیان هەبێت و ئێستاش کار لەسەر چای مامە ئەکەن کە لە بازاڕەکانی کوردستان بەردەست ئەبێت بۆ فرۆشتن.
لەم زنجیرەدا لەگەڵ هەژیر و محمد باس و خواسی زۆر شت ئەکەین لەوانە؛
دەست پێکردن وەک قوتابی
پۆدکاستی دیوەخان
دامەزراندنی مارس لابس
چۆنییەتی بەڕێوەبردنی کارەکان ئیداری کارمەند
دامەزراندنی ئیشی نوێ
ڕەخنە و پێشنیار لە دیوەخان
بەرهەمی نوێ و چای مامە
✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.
هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.
گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.