
لەم ئەڵقەیەی فاوندەرز لەگەڵ سۆران محەمەد دامەزرێنەری بەرهەمەکانی SMA و بازاڕی سۆران لە کەلار دادەنیشین. کاک سۆران گەشتێکی بازرگانی ئیلهامبەخشی هەیە — لە دەرچوویەکی بێکارەوە کە لەگەڵ ماڵی باوکیدا دەژیا دوا ژن هێنان، بۆ دروستکردنی بازرگانییەکی سەرکەوتوو، دەستپێکی کاری جوملە، و دروستکردنی بەرهەمی تایبەتی خۆی.کاک سۆران باس لەوە دەکات چۆن لە سفرەوە دەستیپێکردووە، چۆن یەکەم کارمەندی دامەزراندووە و چۆن بڕیاری داهێنانکارانەی داوە — وەک فرۆشتنی کاڵا لە دەرەوەی دوکان. لە کۆتاییشدا باسی بنیاتنانی بزنسێکی بەردەوام دەکات کە لە ژێر ئیدارەیەکی باش و بەهای بەهێزدا بەڕێوەبچێت.لەم گفتوگۆیەدا باسی ئەمانە ئەکەین: • دەستپێکردن لە بێ کاری و بێ ئەزموونییەوە• بڕیاری مەترسیدار لە بازرگانیدا • گەشەکردن لە فرۆشگایەکی بچووکەوە بۆ بەرهەمی جوملە و تایبەت بە خۆت • بەڕێوەبردنی باش و مامەڵەکردنی باش لەگەڵ کارمەندان• ئامانجی ڕاستەقینەی پارە لە ژیان و بازرگانیدا✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.