
لەم ئەڵقەیەدا مامۆستا ئەڵیاس باسی گەلاتیا ٤ دەکات و گفتوگۆ دەکات لەسەر ئەم پرسیارە: چۆن دەبێت مرۆڤێك ببێتە میراتگری خودا؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەبێت لە پەیمانی کۆن فێر بین. لە سەردەمی دێرینەوە خودا میراتێك ئامادە دەکات بۆ گەلی خۆی. ڕۆژێك ئێمەش کە ڕۆڵەی خوداین ئەم میراتە وەر دەگرین. بەس چۆن ئەم بەڵێنە دێتە دی؟ با گوێ لەم وانەیە بگرین.
ئەمە پۆدکاستی توێژینەوەی ئینجیلییە. ئامانجی سەرەکیمان یارمەتیدانی ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت لە ئینجیلی پیرۆز فێر بن بە زمانی کوردی. جگە لەم پۆدکاستە زۆر ئامرازێکمان هەیە وەك چەند نووسینێکی پەروەردەیی کە بە کوردی نووسراون و هەروەها چەند ڤیدیۆیەکی خۆشمان هەیە کە بە کوردی دەبلاش کراون. هەموو ئەم شتانە بەردەستە لە وەبسایتی ئێمە (twezher.com) و لە کەنالی یوتوبمان (youtube.com/@twezher).