
لەم ئەڵقەیەدا ئاشنادەبن بە ژمێریاریی بۆ کارە بچووکەکان. ئەگەر بە کورتی پێناسەی ژمێریاریی بکەین دەڵێین: ژمێریاریی گرنگترین بوارە لە بەڕێوەبردنی هەموو کۆمپانیا و ڕێکخراوێک، زانستێکە بەبێ ئەو هیچ کارێک ناکرێت، بریتییە لە تۆمارکردن و ڕێکخستن و شیکردنەوە و پیشاندانی ئەنجامی هەموو چالاکییە داراییەکان. دەبێت بزانین زانستەکە قووڵە و خۆی بریتییە لە پیشە و ڕێگایەکی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە. ئەوەی ئێمە لەم ئەڵقەیە باسی دەکەین بریتییە لە ئاشنابوون بە خاڵە سەرەتاییەکان، تا بتوانین بەرچاوڕوونییەک بدەین بە خاوەن کارە بچووکەکان. بەبێ ژمێریاریی هەنگاونانت سەخت دەبێت و ناتوانین بڕیاری گرنگی کارگێڕیی بدەیت. بۆیە پێشنیاری ئەوە دەکەین هەرگیز نەوەستیت لە فێربوونی تەواوی بوار و یاساکانی ژمێریاریی، هەرچەند فێربییت لەم زانستە زیاتر سوودت پێدەگەیەنێت. هەر سەرچاوەیە و سوودەکانی ژمێریاریی دابەش دەکات بەسەر چەند خاڵێکدا، هیچ کام لەو سەرچاوانە هەڵە نیین و دەکرێن سوودیان لێ وەربگریت. ئێمە سوودەکان دابەش دەکەین بەسەر پێنج خاڵدا، خاوەن کارەکان دەتوانن سوود لەم پێنج خاڵە وەربگرن بۆ تێگەیشتن لە سەرەتای بوارەکە.