
چەند جار بە هەڵە خۆت تاوانبار کردووە؟ یان هەستت کردووە باش نی!؟بەڵام ئایا تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە ژیانت چەندە دەگۆڕێ ئەگەر بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ خۆت بکەی کە لەگەڵ کەسێکی ئازیزتدا مامەڵە دەکەی!؟
لەو بەشەدا، باس لە بەزەیی بەخۆدا دەکەین؛ باس لە خۆویستن دەکەین! بۆچی خۆویستن و بەزەیی بەخۆ گرینگە و چۆن دەتوانێ کوالیتی ژیانمان باشتر بکا!فێردەبین کە میهرەبانبوون لەگەڵ خۆت نیشانەی لاوازی نییە، بەڵکو ڕێگایەکە بۆ گەشەکردن و سەرکەوتن.
لەو بەشەدا فێردەبن:
✅ چۆن لە ساتە سەختەکاندا لە جیاتی ڕەخنەگرتن ، وێڕای خۆمان میهرەبان بین؟
✅ بۆچی بەزەیی بەخۆبوون بە مانای تەمبەڵی یان نابەرپرسیارێتی نییە؟
✅ چۆن دەتوانین لە ژیانی ڕۆژانەدا پراکتیزەی بکەین؟
ئەگەر هەمیشە خۆت دادوەری دەکەی و هەست بە تاوانباری دەکەی ، ئەم بەشە لەدەست مەدە!
سەرچاوەکان:
١. «خودشفقتی: قدرت اثباتشدهٔ مهربانی با خود» لە دکتوور کریستین نێف به فارسی،لە چاپەمەنی تازهها
٢.• Neff, K. D., & Germer, C. K. (2013). A pilot study and randomized controlled trial of the mindful self-compassion program. Journal of Clinical Psychology, 69(1), 28-44.
(لێکۆڵینەوە سەبارەی بە،کاریگەری خۆویستن لەسەر سڵامەتی ڕەوان)
٣. Neff, K. D. (2003). The development and validation of a scale to measure self-compassion. Self and Identity, 2(3), 223-250.
(هەوەڵ لێکۆڵینەوەی زانستی سەبارەت بە خۆویستن)
٤. Vaillancourt, E. S., & Wasylkiw, L. (2019). The intermediary role of self-compassion in self-compassion and well-being: A meta-analysis. Harvard Review of Psychology.
(لێکدانەوەی کاریگەری خۆویستن لەسەر سڵامەتی ڕەوان لە ڕوانگەی زانکۆی هاڕوارد)
٥.پۆدکەستی ڕەواق