ئەم کتێبە وەڵامی ئەو پرسیارانە لەخۆدەگرێت کە لەم سەردەمەدا دەوروژێنرێن و ، هزری لاوانی پێوە سەرقاڵ دەکرێت. پرسیارەکانی نێو ئەم کتێبە ڕاستەوخۆ لەلایەن لاوانەوە ئاڕاستەی نوسەری ئەم کتێبە کراون و ئەویش لە وتارەکانیدا وەڵامی داونەتەوە و ، پاشانیش لە دوو توێی ئەم کتێبەدا کۆکراونەتەوە. لەم بەرگەدا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگ دراونەتەوە کە لای زۆرێکمان چاوەڕێی وەڵامن. لە هاوشێوەی بابەتی بەلاوی مانەوەی قورئان و، سەلماندنی ئەوەی کە قورئان ناکرێت گوفتاری خودی پێغەمبەری خودا )صَلَّىَ اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمْ( خۆی بێت و، بابەتی ژمارەی پێغەمبەران و ناردنی پێغەمبەران بۆ هەموو شوێنێکی دونیا و، حاڵی دواڕۆژی ئەو کەسانەی لە وڵاتانی نامسوڵماندا دێنە دونیاوە و، بەڵگە لەسەر پرسیار و وەڵامی “ألست بربكم؟” و، بەراوردکردنی فتوحاتی ئیسلامی لەگەڵ داگیرکاریی زلهێزەکانی دونیا و چەندین پرسیاری دیکەی هاوشێوە... گرنگتر لە وەڵامی ڕوونی پرسیارەکان، ئەو پێوەرانەیە کە نووسەر لە دوو توێی وەڵامەکاندا بە خوێنەری دەدات تا زامنی بیرکردنەوەیەکی سیستماتیکی بێت بۆ کردنەوەی گرێی هەر پرسیارێکی دی کە دەکرێت ڕووبەڕووی خوێنەر ببێتەوە. Asrın getirdiği tereddütler-2
RSS
All content for وەلامدانەوەی پرسیارە سەردەمیەکان ٢ is the property of Çağlayan Dergisi and is served directly from their servers
with no modification, redirects, or rehosting. The podcast is not affiliated with or endorsed by Podjoint in any way.